گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوی ئەندامانی شاندەکە

شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئێران دەکات

2021.08.02 - 15:05
App store icon Play store icon Play store icon
شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئێران دەکات

ناس کورد-

نازم دەباغ، نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە تاران ڕایگەیاند، بە بانگهێشتی فەرمیی حکومەتی ئێران، شاندێکی حکومەتى هەرێم سەردانی ئەو وڵاتە دەکات و ئامادەیی ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران دەبن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نازم دەباغ (دووشەممە 2ى ئابى 2021 ) بە " ناس کور"ى ڕاگەیاند، " ئێران بە فەرمی بانگهێشتنامەی بۆ هەرێمی کوردستان ناردووە تا شاندێکی لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆماری نوێی ئەو وڵاتەدا بەشداربن و بۆ ئەو مەبەستە شاندێک لە هەرێمەوە دەچنە تاران." 

 

دەباغ ئاماژەی بەوەشکرد، "شاندەکەی هەرێم پێکدێن لە کوێستان محەمەد، وەزیرى کارو کاروبارى کۆمەڵایەتى، پشتیوان سادق، وەزیرى ئەوقاف، حەمەى حەمەسەعید، وەزیرى ڕۆشنبیرى و وەزیری حکومەت بۆ کاروباری پەرلەمان".

 

بڕیارە لە چەند ڕۆژى داهاتوو ئیبراهیم ڕەئیسى وەک هەشتەمین سەرۆک کۆمارى ئێران، سوێندى یاسایی بخوات کە لە 19ى حوزەیرانى 2021 لە هەڵبژاردنەکانى ئێران ڕێژەی 61.95% دەنگى بەشدربووانى ئەو وڵاتەى بە دەستهێنا.