گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو هۆکارى دانەبەزینى نرخى بەنزین راگەیەنرا

2021.08.02 - 14:24
App store icon Play store icon Play store icon
دوو هۆکارى دانەبەزینى نرخى بەنزین راگەیەنرا

ناس کورد-

 

ئەندامێکى لیژنەى وزە و سامانە سروشتیەکانى پەرلەمانى کوردستان دانەبەزینى نرخى بەنزینى بۆ دوو هۆکار گەڕاندەوە، کە بریتین لە لانەبردنى باج لەسەر هاوردەکردنى، لەگەڵ جێبەجێنەکردنى بڕیارێکى حکومەت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شێرکۆ جودەت ئەندامى لیژنەى وزە و سامانە سروشتیەکانى پەرلەمانى کوردستان، ئەمڕۆ(دووشەممە 2 ئابى 2021) بە "ناس کورد" ى ڕاگەیاند، "تائێستا هیچ نەکراوە بۆ لابردنى باج لەسەر هاوردەکردنى بەنزین لە دەرەوە، هەروەها  نەوتى پێویست نادرێت بە پاڵاوگەکان ".

 

ئاماژەى بەوەشکرد، بڕیارێکى ئەنجومەنى وەزیران جێ بەجێ ناکرێت لە 2016 دەریکردووە کە دەبێت هەر پارێزگایەک پاڵاوگەیەکى تایبەت بە بەرهەمهێنانى بەرهەمە نەوتیەکانى بۆ دروست بکرێت لە ڕێگەى کەرتى تایبەتەوە.

 

مانگى رابردوو چەند بەرپرسێکى ئیدارەى خۆجێی لە پارێزگاى هەولێر جەختیانکردەوە، بەنزین لە نرخێکى نزمدا جێگیر دەکرێت، دواى ئەوەى حکومەت باج لەسەر هاوردەکردنى لادەبات.

 

بەڵام بەهمەن محەمەد نوێنەرى بەنزینخانەکانى سلێمانى، (22ى تەمموزى 2021) بە "ناس کورد "ى ڕاگەیاند "کەس ناتوانێت تەحەکوم بەنرخى بەنزینەوە بکات، چونکە کاڵایەکى جیهانییە ئێمە لە بۆرسە دەیکڕین، ئەگەر حکومەت باج و ڕسومات لاببات کاریگەرى دەبێت بەس بەو شێوەیەش نا کە باسدەکرێت".  

  

ئاماژەى بەوەش کرد، پێشتریش حکومەت باج وڕسوماتیشى وەردەگرت ئەوان بەنزینیان دەفرۆشت بە (٤٥٠ -٥٠٠) دینار، بەڵام بەرزبوونەوەى نرخ لەئێستادا زیاتر پەیوەندى بە بەرزبوونەوەى نرخەکەوە هەیە لە بۆرسەدا.  

  

لە بارەى دابەزینى نرخى بەنزین لە شارى هەولێر، بەهمەن محەمەد وتى، لەکۆى 400 بەنزینخانە لە هەولێر 30 بەنزینخانە نرخیان دابەزاندووە ئەویش کۆمپانیاى (کار گروپ) بۆیان دابیندەکات.