گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەڵگە: ئوسامە بن لادن پێشنیازێكی گەیاندە سەدام

2021.08.02 - 14:07
App store icon Play store icon Play store icon
بەڵگە: ئوسامە بن لادن پێشنیازێكی گەیاندە سەدام

ناس کورد- 

ئوسامە بن لادن بەر لە هێرشی سەر عێراق لە 2003 پیشنیاری كردووە بۆ سەدام حسێن 300 كەسی خۆكوژی بۆ بنێرێت دژی سوپای ئەمەریكا، بەڵام سەرۆكی پێشووتری عێراق داواكەی ڕەتكردووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ئەو بەڵگەو گێڕانەوانەی، حەمید عەبدوڵڵا لە بەرنامەی "تلك الأیام" ی دۆكیۆمێنتاری خستوویەتییەڕوو (2 ئابی 2021) و "ناس كورد" بینیویەتی، نیردراوێكی بن لادن لە 2003 گەیشتوەتە عێراق وپێشنیاری كردووە كە 300 خۆكوژی ئەلقاعیدە بەشداری شەڕی عێراق بكەن دژی ئەمەریكا، بەڵام سەدام ڕازی نەبووە. 

 

بەگوێرەی گێڕانەوە و بەڵگەكان كە هەندێكیان لە دادگاییكردنەكەی سەدام خراونەتەڕوو، نێردراوەكەی بن لادن داوای كردووە بیگەیەننەوە سەرسنوری ئێران، بەڵام سەدام وتوویەتی "خۆی چۆن هاتووە با وەها بچێتەوە و كەس كاری پێی نەبێت". 

 

بەرنامەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو سەدام حسێن لە دادگایی ئەنفالدا ئەمەی گێڕاوەتەوە بۆ وەرگێڕ و كارمەندە ئەمەریكییە ڕاوێژكارەكانی ئەمەریكا بۆ ئەوەی پەرێزپاكی خۆی لە تیرۆر بخاتەڕوو وەك هەوڵێك بۆ سوككردنی سزاكانی، بەڵام لەساڵانی نەوەدەكان ڕژێمی سەدام هەوڵیداوە پەیوەندی بكات بەئەلقاعیدەوە، ئەوكات بن لادن بەپاساوی ئەوەی رژێمی بەعس كافرە ئەوەی ڕەتكردووەتەوە پەیوەندی لەگەڵدا دروست بكات. 

 

ئوسامە بن لادنی سەرۆكی ئەلقاعیدە كە داواكراوی یەكەمی ئەمەریكا بوو لە هێرشەكانی 11 سێبتەمبەری 2001  كە سێ هەزار هاوڵاتی ئەمەریكی كوشت لە ساڵی 2011 لە شاری ئابوت ئابادی پاكستان لەلایەن هەواڵگری ئەمەریكاوە ئاشكراكرا و كوژرا.