گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سكرتاریەتی سەركردایەتیی یەكێتی ڕەتكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

2021.08.02 - 13:52
App store icon Play store icon Play store icon
سكرتاریەتی سەركردایەتیی یەكێتی ڕەتكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە

ناس کورد- 

سكرتاریەتی سەركردایەتیی یەكێتی ڕەتكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، ئەو لێدوان و بەیاننامانەی بەناوی سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتییەوە دەدرێن، هیچ پەیوەندییەکیان بە ئەنجومەنی سەرکردایەتییەوە نییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا سکرتارییەتی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتی (دووشەممە 2ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، "ڕۆژانە بەناوی سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لێدوان و بەیاننامە بۆ کەناڵ و پەیج و میدیاکان دەدرێت، ئەوانە هیچ پەیوەندییەکیان بە سەرکردایەتی یەکێتییەوە نییە و هەر بابەتیکمان هەبێت لە کەنالە فەرمییەکانی خۆمانەوە بڵاویان دەکەینەوە." 

 

   

 

ئەوە لەکاتێکدایە، شەوی ڕابردوو سۆشیال میدیای لاهور شێخ جەنگی  لێدوانێكیان بڵاوكردووەتەوە بەناوی سەرچاوەیەك لەسەركردایەتی و تیایدا هاتووە، "هەموو ئەو بڕیارانەی دەرکراون ناشەرعین و قبوڵکراو نین وە جەماوەری یەکێتی دڵنیا دەکەینەوە دەستێکی چەپەڵ هەیە لە پشتی ئەم بڕیارانەوە".   



زیاتر بخوێنەرەوە: چوارچێوەی گۆڕانكاری و بڕیارە نوێیەكانی یەكێتی ئاشكرا كران

 

 

ئێوارەی 8 تەمموزی 2021، بافڵ تاڵەبانی  هاوسەرۆكی یەكێتی و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران، بەرپرسانی دەزگای زانیاری و دژە تیرۆریان گۆڕی كە یەكەمیان كەسێكی نزیكی لاهور جەنگی و ئەویتریان پۆلاد جەنگی بوو، بەدوای ئەوەشدا بافڵ تاڵەبانی دەستی گرت بەسەر دەزگا میدیایی و حزبییەكانی سەر بە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكەكەیتری یەكێتی و پرۆسەكە بەفەرمی ناونرا "ڕاستكردنەوەی ڕێڕەو".  

  

میدیا فەرمی و نیمچە فەرمییەكانیتری یەكێتی و بافڵ تاڵەبانی پێداگرن لەسەر ئەوەی بازنەی دەوروبەری لاهور جەنگی و دووان لە براكانی هۆكاری سەرەكی تەشەنەكردنی قاچاخچێتی و پارە سپیكردنەوە و داگیركردنی زەوی و بەكارهێنانی هێزە ئەمنییەكانیان بوون بۆ مەرامی شەخسی لەژێر دەسەڵاتی یەكێتی، لە بەرامبەریشدا لاهور شێخ جەنگی جەخت لەوە دەكاتەوە ئەوەی بەرامبەری كراوە پیلانگێڕی توركیا و پارتییە و هۆكارەكەشی هاوكاریكردنی بووە بۆ رۆژئاوای كوردستان، لەپێناو پاراستنی ئاسایش و ئۆقرەییشدا ڕێڕەوی حزبیی هەڵبژاردووە بۆ چارەسەركردن و بەرەنگاربوونەوەی ئەم بارودۆخە.