گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دادگاى هەولێر بڕیارى لەسێدارەدانى سێ کەسى دەرکرد

2021.08.02 - 13:13
App store icon Play store icon Play store icon
دادگاى هەولێر بڕیارى لەسێدارەدانى سێ کەسى دەرکرد

ناس کورد-

 

دادگاى تاوانەکانى هەولێر بڕیارى لەسێدارەدانى سێ کەسى دەرکرد، لە دۆسیەى کوژرانى قادر قادرى یەکێک لە فەرماندەکانى حبزى دیموکراتى کوردستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەیاد کاکەیی پارێزەرى دۆسیەکە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا ئاشکرایکرد، ئەو سێ کەسە دانیان بەتاوانەکەیاندا نابوو، بۆیە دادگا سزاى لەسێدارەدانى بۆ دەرکردن.

 

وتیشى دوو تۆمەتبارى دیکە تێوەگلاون لەو رووداوەدا و دادگا بە پێنج ساڵ زیندانیکردن سزایدان.

 

بەوتەى کاکەیی، ئەو پێنج کەسە، چواریان خەڵکى هەرێمى کوردستان و ئەوەى دیکەیان دانیشتووى رۆژهەڵاتى کوردستانە.

 

قادر قادرى لە ئازارى 2018 يه‌كێك له‌ فه‌رمانده‌ سه‌ربازييه‌كانى حزبى ديموكرات له‌ نزيك گوندى هه‌رته‌ل له‌ ناوچه‌ى خۆشناوه‌تى تەرمەکەى دۆزرایەوە و دواتریش حزبى دیموکرات، ئێرانى تۆمەتبارکرد بەوەى لەپشت رووداوەکەوە بووە.  

  

بەپێی راگەیەنروێکى ئەو حیزبە کە دواى رووداوەکە بڵاویکردەوە، قادرى له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبیلەکەى ده‌سڕێژی لێ کراوه‌ و زیاتر لە ٢٠ گولـلـەی پێوەبووە.