ناس کورد-
قائیمقامییەتی سلێمانی ڕایگەیاند، نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان له ناو شاری سلێمانى بۆ مانگی تهمموز(7) لەنێوان 12 هەزار بۆ 13 هەزار و 500 دینار دیاری كرا، دەشڵێت، پێدانی كاره‌بای مۆلیده له‌م مانگه‌شدا (24) كاتژمێریی ده‌بێت و له‌و ماوه‌یه‌دا هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتیمانی ببڕێت كار به مۆلیده‌كان ده‌كرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا قائیمقامییەتی سلێمانی (دووشەممە 2ت ئابی 2021) ڕایگەیاند، " كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانه‌وه بۆ هاوڵاتیان له مانگی (حه‌وت)دا له‌نێوان (285) بۆ (315) کاتژمێردا بووه، به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێڕ كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی له ناوشاری سلێمانی بۆ ئه‌و مانگه له نێوان 12 هه‌زار بۆ 13 هەزار و 500 دیناردا ده‌بێت و به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " له مانگی رابردوودا ژماره‌یه‌ك مۆلیده له ناوشاری سلێمانی له‌كاركه‌وتن، به‌ڵام ناچاركران به دابینكردنی مۆلیده‌ی تر و رێگه نه‌درا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر هاووڵاتیان بێ كاره‌با بن و خاوه‌نی ئه‌و مۆلیدانه‌ش رێكاری پێویستیان به‌رامبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر."