گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمڕۆ ژمارەیەک سزای نوێ بەسەر تاراندا دەسەپێنرێن

پۆمپیۆ: لەگەڵ ئێران ئامادەی گفتوگۆی بێ مەرجین

2019.06.24 - 09:03
App store icon Play store icon Play store icon
پۆمپیۆ: لەگەڵ ئێران ئامادەی گفتوگۆی بێ مەرجین

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەی گفتوگۆی بێ مەرجە لەگەڵ ئێران و وتی ئەمڕۆ ژمارەیەک سزای نوێ بە سەر تاراندا دەسەپێنن. . مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەروەی ئەمریکا، پێش سەردانەکەی بۆ وڵاتانی کەنداو ڕایگەیاند ئەمڕۆ دووشەممە 24ی حوزەیران ژمارەیەک سزای نوی بەسەر ئێراندا دەسەپێنرێن. . پۆمپیۆ، باسی لەوەکرد، سەپاندنی سزا نوێیەکان تەنیا ئامانجی ئەوەیە، تاران نەتوانێت دەستی بە سەرچاوەی دارایی پێویست بۆ بەردەوامیدان بە چالاکیەکانی لە ناوچەکە بگات. . وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: وڵاتەکەی ئامادەیە بێ مەرج گفتوگۆکانی لەگەڵ ئێران دەستپێبکاتەوە و وتی، "هەرکات ئێرانیەکان بیانەوێت گفتوگۆ بکەن دەزانن لە کوێ ئێمە بدۆزنەوە." . مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، سەردانێکی چەند ڕۆژەی بۆ وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریکا لە کەنداو دەستپێکردووە، ئامانجی سەردانەکەشی دروستکردنی هاوپەیمانەتیەکە لە دژی ئێران. .