گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پەیامێک لە شێخ نەهرۆوە لەبارەی ڤاکسینی کۆرۆنا

2021.08.02 - 10:04
App store icon Play store icon Play store icon
پەیامێک لە شێخ نەهرۆوە لەبارەی ڤاکسینی کۆرۆنا

ناس کورد- 

نوسینگەی شێخ نەهرۆ کەسنەزانی ڕایگەیاند، ماوەی نزیكەی مانگێكە لەسەر فەرمانی شێخ نەهرۆ، سەرۆكی تەریقەتی كەسنەزانی لەجیهان، دەروێشەكانی دەستیان كردوە بە خۆكوتان بەڤاكسینەكانی دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەکەی (دووشەممە ٢ی ئابی ٢٠٢١) شێخ نەهرۆ كەسنەزانی لەدانیشتنێكدا لە بارەگای سەرۆكایەتی تەریقەتی كەسنەزانی لەسلێمانی رایگەیاند، "بەسەرپەرشتی و فەرمانی خۆی، ماوەی نزیكەی مانگێكە دەروێشەكانی لەهەمو جیهان و بەدەروێشەكانی هەرێمی كوردستانیشەوە، دەستیان كردووە بەوەرگرتنی ڤاكسینەكانی دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەسەر داوای خۆی دەروێشەكانی دەستیان كردووە بە وەرگرتنی ڤاكسینەكان و هانی خەڵكیشیدا كە لەپێناو پاراستنی تەندروستی و ژیانی خۆیان بچنە بنكەكانی تەندروستی و خۆیان بە ڤاكسینەكانی دژ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بكوتن. 

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، "وەرگرتنی ڤاكسینەكان هەنگاوێكی تەندروستییە و پێویستە هەموان لەپێناو پاراستنی ژیانی خۆیان ئەو هەنگاوە بنێین."