گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا هەڕەشە لە ئێران دەکات: وەڵامى نزیک و گونجاو

2021.08.01 - 23:45
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا هەڕەشە لە ئێران دەکات: وەڵامى نزیک و گونجاو

ناس کورد-

 

ئەمریکا بەرپرسیارێتى هێرشکردنە سەر کەشتیەکى نەوتى لە کەنداوى عەرەب خستە ئەستۆى ئێران و هەڕەشەى وەڵامدانەوە دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەنتۆنى بلینکن وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، دواى پێداچونەوە بە زانیارییە بەردەستەکان دڵنیابوونەوە لەوەى ئێران هێرشەکەى ئەنجامداوە، لەرێگەى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانەوە.

 

وتیشى "واشنتن راوێژ لەگەڵ حکومەتەکانى ناوچەکە و دەرەوە دەکات بۆ وەڵامدانەوەى گونجاوى هێرشەکە کە وادەکەى نزیکە".

 

پێشتر نەفتالی بینیت سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە دەسپێكی كۆبوونەوەی هەفتانەی حكومەت (1ی ئابی 2021) وتیشی، "بیستومە ئێران خۆی دەدزێتەوە لە هێرشی سەر كەشتییەكەی كەنداو بەشێوەیەكی ترسنۆكانە، بەڵام خۆمان دڵنیاین و ئەزانین چۆن وەڵامی دەدەینەوە".  

  

سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل باسی لەوەشكرد، جیهان دوژمنكارییەكی تری ئێرانی بینی بە كوشتنی دوو هاوڵاتی بەریتانی و ڕۆمانی لەكاتێكدا ویستبوویان بەرژەوەندییەكی ئیسرائیلی بكەنە ئامانج.  

  

لە لایەکی ترەوە وەزارەتی دەرەوەی ئێران تۆمەتەکانی ئیسرائیلی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، بە هیچ شێوەیەک بەرپرسیار نیین لە هێرشکردنەسەر کەشتییە نەوتییەکەی ئیسرائیل لە کەناردەریاکانی عومان.  

  

سەعید خەتیب، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، "ڕژێمی سەهیۆنی دۆخێکی ناسەقامگیر و تیرۆری خوڵقاندووە، ئێرانی بە توندی ئەو تۆمەتبارکردنانە ڕەت دەکاتەوە."