گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خشتە و ئامار

راپۆرتێک: هەرێم بەڕێژەى زیاتر لە 7% بەشدارە لە داهاتى نەوتى عێراقدا

2021.08.01 - 23:25
App store icon Play store icon Play store icon
راپۆرتێک: هەرێم بەڕێژەى زیاتر لە 7% بەشدارە لە داهاتى نەوتى عێراقدا

ناس کورد-

 

لە حەوت مانگى رابردوودا هەرێم بە ڕێژەی ٧.٧٥٪ بەشدار بووە لە داهاتی نەوتی عێراق، لە ڕێی لێبڕینی داهاتی ٢٥٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانەوە بەنرخی سۆمۆ کە لە یاساى بودجەدا دیاریکراوە، ئەوەش بەپێی راپۆرتى رێکخراوێکى تایبەتمەندى بوارى پڕۆسەکانی نەوت و گاز.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راپۆرتەکە کە لەلایەن رێکخراوى رونبینەوە ئامادەکراوە و "ناس کورد" بینویەتى، لەماوەی ٧ مانگی ڕابوردوودا داهاتی نەوتی عێراق بەبێ نەوتی هەرێمی کوردستان بریتی بووە لە ٣٩ ملیار و ٦٨٨ ملیۆن دۆلار وەهەر لەو ماوەیەدا داهاتی ٢٥٠ هەزار نەوتی هەرێم کە دەبێت ڕادەستی سۆمۆی بکات و لە بوجەی هەرێم دەبڕدرێت بریتیە لە ٣ ملیار و ٣٣٧ ملیۆن دۆلار(نرخی نەوتی کەرکوک بۆ نەوتی هەرێم ئەژمارکراوە، چونکە یەک کوالێتییە لە بەندەری جیهان). بەیەکەوە داهاتی نەوت دەکاتە ٤٣ ملیار و ٢٦ ملیۆن دۆلار وئەم بڕە بەدینار دەکاتە ٦٢ ترلیۆن و ٣٨٨ ملیار دینار. بەتەنها جگە لە داهاتی نانەوتی ڕێژەی ٤٨٪ ی خەرجی بوجەی ٢٠٢١ی دابینکردووە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەرێم لە ڕیی لێبڕینی داهاتی ٢٥٠ هەزار بەرمیلی ڕۆژانەوە بەنرخی سۆمۆ لەو داهاتە نەوتییەی عێراق بە ڕێژەی ٧.٧٥٪ بەشدارە.

 

لەم خشتانەی خوارەوە بڕی هەناردەوە نرخی نەوت و داهاتی مانگانەی عێراق  لە گەڵ داهاتی ئەوبڕەی کەلەبوجەی هەرێم دەبڕدرێت بەپێی یاسای بوجەی ساڵی ٢٠٢١ ( داهاتی ٢٥٠ هەزار بەرمیلی رۆژانە بەنرخی سۆمۆ) روونکراوەتەوە. زانیارییەکان لە کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) وەرگیراوە.

%D9%87%DB%95%D9%86%D8%A7%D8%B1%D8%AF%DB%95-%D9%88-%D8%AF%D8%A7%D9%87%D8%A7%D8%AA%DB%8C-%D9%A7-%D9%85%D8%A7%D9%86%DA%AF%DB%8C-%D9%A2%D9%A0%D9%A2%D9%A1.png%D8%AF%D8%A7%D9%87%D8%A7%D8%AA%DB%8C-%D9%A2%D9%A5%D9%A0-%D9%87%DB%95%D8%B2%D8%A7%D8%B1%D8%AA-%D9%A7-%D9%85%D8%A7%D9%86%DA%AF%DB%8C-%D9%A2%D9%A0%D9%A2%D9%A1.png%DA%A9%DB%86%DB%8C-%D8%AF%D8%A7%D9%87%D8%A7%D8%AA%DB%8C-%D9%86%DB%95%D9%88%D8%AA%DB%8C-%D9%A7-%D9%85%D8%A7%D9%86%DA%AF%DB%8C-%D8%A1%DB%8E%D8%B1%D8%A7%D9%82.png

بەپێی راپۆرتەکە، لە یاسای بوجەدا داهاتی نانەوتی بە ٢٠ ترلیۆن و ١٤٩ ملیار دینار دیاریکراوە، گەربێت و ئەم بڕە دابەش بکەین بەسەر مانگەکاندا ئەوا لە حەوت مانگدا داهاتە نانەوتییەکان  دەکاتە ١١ ترلیۆن و ٧٥٣ ملیار دینار. بە زیادکردنی داهاتی نانەوتی بۆ داهاتە نەوتییەکان ئەوا داهاتی ئەم ٧ مانگەی سەرەتای ٢٠٢١ی عێراق دەکاتە ٧٤ ترلیۆن و ١٤١ ملیار دینار کە رێژەی ٥٧٪ ی خەرجی هەموو ساڵەکە پێک دەهێنێت. گەر نرخی نەوت تا کۆتایی ساڵ لەم ئاستەدا بمێنێتەوە ئەوا بەئاسانی ئەو کورتهێنانەی لەیاسای بوجەدا هاتووە پڕدەبێتەوە کە دیاری کراوە بە ٢٨ ترلیۆن و ٦٧٢ ملیار دینار.

%D8%AF%D8%A7%D9%87%D8%A7%D8%AA%DB%8C-%D9%86%DB%95%D9%88%D8%AA%DB%8C-%D9%88-%D9%86%D8%A7%D9%86%DB%95%D9%88%D8%AA%DB%8C-%D9%A7-%D9%85%D8%A7%D9%86%DA%AF%DB%8C-%D9%A2%D9%A0%D9%A2%D9%A1.png