گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوپەیمانێتییەكانی هەڵبژاردن: مالیكی لەگەڵ حەنان فەتلاوی 

2021.08.01 - 23:14
App store icon Play store icon Play store icon
هاوپەیمانێتییەكانی هەڵبژاردن: مالیكی لەگەڵ حەنان فەتلاوی 

ناس كورد-

 

بەگوێرەی لیستی هاوپەیمانێتییەكانی كۆتایی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن، لە كێبڕكێی چاوەڕوانكراوی مانگی تشرینی داهاتوودا حەنان فەتلاوی سەرۆكی بزوتنەوەی ئیرادە و نوری مالیكی سەرۆكی دەوڵەتی یاسا لە یەك لیستدان. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەر بەگوێرەی ئەو لیستە كە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵووژاردنەكان بڵاویكردووەتەوە و وێنەی لای "ناس كورد" هەیە 24 هاوپەیمانێتی بەشداری هەڵبژاردنی چاوەڕوانكراو دەكەن لەوانەش هاوپەیمانێتییەكە بەسەرۆكایەتی نوری مالیكی كە جگە لە خۆی و فەتلاوی بزوتنەوەی بەشائیری یاسر سخێلی زاوای و یەكێتی ئیسلامی توركمانی عێراقی تێدایە بەسەرۆكایەت جاسم جەعفەر بەیاتی.

 

بەپێی داتا فەرمییەكانی كۆمسیۆن، 38 هاوپەیمانێتی بەفەرمی تۆماركراون بۆ هەڵبژاردنی 10 ئۆكتۆبەری 2021، بەڵام هەندێ لەهاوپەیمانێتییەکان بەم دواییە کشانەوەى خۆیان راگەیاند.