گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

دارایی عێراق: ناردنى پارە لەبەغداوە بۆ هەرێم لەبەردەم سێ ئەگەردایە

2021.08.01 - 20:55
App store icon Play store icon Play store icon
دارایی عێراق: ناردنى پارە لەبەغداوە بۆ هەرێم لەبەردەم سێ ئەگەردایە

ناس کورد-

 

لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق سێ ئەگەر لەبارەى ناردنى پشکى هەرێم لەلایەن بەغداوە دەخاتەڕوو، کە یەکێکیان بەردەوامیدانە بە ناردنى 200 ملیار دینارى مانگانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شیروان میرزا ئەندامى لیژنەى دارایی ئەمڕۆ یەکشەممە بە "ناس کورد" ى راگەیاند، بەپێی یاساى بودجە دەبێت بەغدا بەردەوام بێت لە ناردنى بەشە بودجەى هەرێم، بەڵام دیار نییە بڕەکەى بۆ مانگەکانى داهاتوو چەند دەبێت.

 

وتیشى سێ ئەگەر هەیە لەو بارەیەوە، یان ئەوەتا 200 ملیار دەنێردرێت وەک مانگى پێشوو، یان بەشە بودجەى هەرێم بەپێی یاساى بودجە دەنێردرێت دواى بڕیاردان لەسەر  وردبینى لە داهاتەکانى هەرێم کە چاودێرى دارایی عێراق کردویەتى.

 

شیروان میرزا رونیکردەوە، لەگەرى جێبەجێکردنى یاساى بودجە دیارنییە پشکى هەرێم بەتەواوى چەند دەبێت کە دەنێردرێت، چونکە داهاتى خەمڵێنراو نازانرێت چەندە، جگە لەوەش وەزیرى دارایی عێراق دەڵێت هەرێم قەرزار دەبێت.

 

بەوتەى شیروان میرزا، ئەگەرى سێیەم ئەوەیە حکومەتى عێراق لەژێر فشاردا چیتر پارە بۆ هەرێم نەنێرێت.

 

ڕۆژی 11ی تەموزی 2021، یەکەمین بڕە پاره‌ لەمساڵدا لە لایەن حکومەتی عێراقەوە کە بڕی 200 ملیار دینارە خرایه‌ سه‌ر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بانکی ناوەندی عێراق لقی هەولێر.

 

ئامانج رەحیم سکرتێرى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم لەچەند رۆژى رابردوودا لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەفزیۆنى فەرمى پارتى ئاشکرایکرد، لەگەڵ مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق و وەزیرانى دارایی و نەوت کۆبوونەتەوە و جەختیان کردووەتەوە کە دەبێت ناردنى پپشکى هەرێم لەلایەن بەغداوە بەردەوام بێت.  

  

وتیشى کازمى جەختیکردەوە کە حکومەتى فیدراڵى بەردەوام دەبێت لە ناردنى بەشە بودجەى هەرێم.  

  

ئامانج رەحیم باسى لەوەشکرد، به‌ ناردنی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم له‌ به‌غدا و داهاتی ناوخۆ، پاره‌ی پێویست له‌ به‌رده‌ستدا ده‌بێت بۆ دابه‌شکردنی موچه‌ به‌بێ لێبڕین.