گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ستاف و بڕیارى نوێ..یەکێتى ’’کۆتا موچەى’’ کارمەندانى کەناڵەکەى لاهور جەنگى دابەشکرد

2021.08.01 - 20:25
App store icon Play store icon Play store icon
ستاف و بڕیارى نوێ..یەکێتى ’’کۆتا موچەى’’ کارمەندانى کەناڵەکەى لاهور جەنگى دابەشکرد

ناس کورد-

 

کارمەندانى کەناڵى ئایپڵەس سەر بە لاهور شێخ جەنگى ئەمڕۆ لەلایەن ستافێکى تازەوە کە یەکێتى دیاریکردووە موچەیان پێدرا، بەڵام پێیان وتراوە کە گۆڕانکاریی لە ستافەکەیدا دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەکى ئاگادار لە یەکێتى ئەمڕۆ یەکشەممە بە "ناس کورد" ى راگەیاند، موچەکە دراوە بە کارمەندانى کەناڵەکە جگە لەبەرپرسانى یەکەمى کەناڵەکە، بەڵام ئەوە کۆتا موچە بووە کە پێیان دراوە، پێش ئەوەى گۆڕانکاریی لە ستافى کەناڵەکەدا بکرێت.

 

وتیشى تیمە ئیدارییە نوێیەکە بە کارمەندەکانیان وتووە هەر کەس بریارى مانەوەى بدرێت دواتر خۆیان پەیوەندیان پێوەدەکەنەوە.

 

بەپێی زانیارییەکانى "ناس کورد"، پێداچونەوە بە سیڤى کارمەندەکاندا دەکرێت، ئەوانەى کارى رۆژنامەنوسى دەکەن و پێشتریش کاریان کردووە و لەپەیجەکان نەبوون دەهێڵدرێنەوە، ئەوانەى تر بڕیارى دیکەیان لەسەر دەدرێت.

 

دواى چەند رۆژێک لەسەرهەڵدانى کێشەى نێوان هاوسەرۆکانى یەکێتى، هێزێکى ئەمنى ١٣ ى تەموزى ٢٠٢١  دەستیگرت بەسەر بیناى کەناڵى ئایپڵەسى سەر بە لاهور جەنگى لە سلێمانى و تابلۆى کەناڵى گەلى کوردستانى زمانحاڵى یەکێتى لەسەر بیناکە دانرا.

 

کەناڵەکە کە هێشتا کەناڵەکە دەستى بەپەخشکردن نەکردبوو  ١٣ ى تەموزى ٢٠٢١ لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، هێزێکی ئەمنی هەڵیکوتایە سەر باڵەخانەی دامەزراوەی ڕاگەیاندنی ئایپڵەس و "بۆماوەی سەعاتێك ئەو ڕۆژنامەڤان و كارمەندانەی لەئەركدابون ڕاگیران و دەستبەسەركران. "