گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جیاوازی نێوان دەنگى کاندیەکەى جەهەپە و ئاکەپە لە ئیستەنبوڵ 700 هەزار دەنگ بوو

2019.06.23 - 23:56
App store icon Play store icon Play store icon
جیاوازی نێوان دەنگى کاندیەکەى جەهەپە و  ئاکەپە لە ئیستەنبوڵ 700 هەزار دەنگ بوو

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دووبارە بە جیاوازییەکی زۆرەوە، ئەکرەم ئیمام ئۆغڵۆ، کاندیدی جەهەپە، پێش بیناڵی یەڵدرم کاندیدی ئاکەپە کەوتەوە، بەوەش بوو بە سەرۆکی شارەوانی نوێی ئیستەنبوڵ. . بەپێی ڕێژەی لەسەدا 99ی ئەنجامی سندوقە جیاکراوەکان، ڕێژەی بەشداری هاوڵاتییان لە دەنگدانى شارەوانى ئیستەنبوڵ، 10 ملیۆن و 570 هەزارو 222 کەس بووە، کە دەکاتە ڕێژەی زیاتر لەسەدا 84ى دەنگدەران. . ئیمام ئۆغڵۆ، توانی لەسەدا 54ى دەنگەکان بۆخۆی مسۆگەر بکات، کە دەکاتە چوار ملیۆن و 698 هەزار و 782 دەنگ، لەبەرامبەریشدا، بیناڵی یەڵدرم توانی لە سەدا 45ی دەنگەکان بەدەسبهێنێت کە دەکاتە سێ ملیۆن و 921 هەزار و 201 دەنگ، بەوەش جیاوازى دەنگەکانى کاندیدەکەى جەهەپە و ئاکەپە دەکاتە 771 هەزار و 581 دەنگ، لە کاتێکدا لە هەڵبژاردنی پێشوودا تەنها بە 14 هەزار دەنگ ئیمام ئۆغڵۆ لەپێش یەڵدرمەوە بوو. . ئیمام ئۆغڵو، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا باسی لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان کرد و سوپاسی هەموو ئەو کەس و لایەنانەی کرد کە لەگەڵی بوون بە درێژای کارکردنی، ڕایگەیاند: "ئێستا هەست بە هەموو ئەو زەحەمەتى ئەو کەسە ئازیزانە دەکەم کە لە دڵەوە لەگەڵمدا بوون، هەڵبژاردنی 23ى حوزەیران بۆ سەرۆکایەتی گەورە شارەوانی ئیستەنبوڵ واتادارە بۆ پرۆسەی دیموکراسی تورکیا". . ئیمام ئۆغڵو داوای لە هەموو ئەندامانی سەر سندوقەکان کرد، تا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەندرێت، لەسەر ئەرکەکانیان بمێننەوە. . .