گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەچوار خولەکدا

ڤیدیۆ؛ زەوى لەماوەى 4.5 ملیار ساڵدا چۆن گۆڕاوە؟

2021.08.01 - 17:22
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ زەوى لەماوەى 4.5 ملیار ساڵدا چۆن گۆڕاوە؟

ناس کورد-

 

شێوەى زەوى چۆن بووە بەدرێژایی 4.5 ملیار ساڵ؟ وەڵامدانەوەى ئەو پرسیارە بەلاى زۆرێکەوە قورسە، بەڵام ڤیدیۆیەکى چوار خولەکى ئەو وەڵامە دەداتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڤیدیۆکەدا کە لەلایەن زاناى بوارى کۆمپیوتەر دیفید روبترس-ەوە ئامادەکراوە، گۆڕانکارییەکانى زەوى بەدرێژایی 4.5 ملیار ساڵ دەردەکەوێت.

 

بەپێی ڤیدیۆیەکە، سەرەتا زەوى وەک پارچەک ئاگر بووە، پاشان چینە جیاجیاکان دەستیان بە دروستبوون کردووە، پیش نزیکەى سێ ملیار ساڵ لەمەوبەر.

 

بەتیپەڕبوونى کات لە ڤیدیۆکەدا شێوەى رەنگاو رەنگ لەسەر رووى زەوى دەردەکەون، وەکو ئاو و کیشوەرەکان، لەکۆتایشدا تەواوى کیشوەرە جیاجیاکان دەردەکەون.