گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هەرێم؛ وادەی شەپۆلێکی دیکەی باران و دابەزینی پلەکانی گەرمی ڕاگەیەنرا

2021.08.01 - 16:27
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم؛ وادەی شەپۆلێکی دیکەی باران و دابەزینی پلەکانی گەرمی ڕاگەیەنرا

ناس کورد-

بەگوێرەی سەرچاوە کەشناسییەکان، سبەی ئەگەری بارانبارین و ھەورە بروسکە زیاتر دەبێتم، بەتایبەت لە سنوری پارێزگای سلێمانی و پلەکانی گەرمیش نزمدەبنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی (یەکشەممە 1ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، "لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی کوردستانی باکور لەسەر ناوچەکانی رۆژھەڵات و باشوری رۆژھەڵاتی ھەرێم سبەی دووشەمە 2ی ئاب لەنێوان کاتەکانی پاشنیوەرۆ بۆ ئێوارە کاریگەری چالاکبوونی تاوە باران و ھەورە بروسکە زیاتر دەبێت."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " بەتایبەت شەپۆلەکە لەسەر ناوچە شاخاویەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەرین زیاتر دەبێت و سنوری پارێزگای ھەڵەبجەش دەگرێتەوە، هەروەها پێشبینی بارانبارینی بەخوڕ و روودانی ھەورە بروسکەی توند دەکەین بەتایبەت لەناوچە شاخاویەکاندا و لە سەنتەری شار و نزماییەکانی سنورەکەشدا ئەگەری نمە باران دەبێت."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لەناوچەکانی سنوری پارێزگای ھەولێر و دھۆکیش لە ناوچە شاخاویەکانی ناوچەکەدا کاریگەری ئەو نزمەپاڵەپەستۆیە بەردەوامی دەبێتەوە، سەبارەت بەناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکوک کاریگەری نابێت بەشێوەی بارانبارین بەڵام ئاسمانی ناوچەکە بەزۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور ."

 

بەگوێرەی پێشبینییەکان، "پلەکانی گەرما بەرێژەی 1 بۆ 2 پلە ڕوو لەنزمبوونەوە دەکات و لەسەنتەری پارێزگاکان لەنێوان 40 تا 43 پلە دەبێت لەناوچەکانی گەرمیان بەجێگیری دەمێنێتەوە لەنێوان 45 تا 46 پلە وە لەناوچە شاخاویەکاندا لەکاتی بارانبارین بەرێژەی 4 تا 6 پلە زیاتر روو لەنزمبوونەوە دەکات بەشێوەیەکی کاتی ."