ناس کورد-
پارێزگاى سلێمانى لەریزبەندى پارێزگاکانى عێراق لە پلەى یەکەمدایە لەرووى ژمارەى توشبوون و مردن بە کۆرۆنا، ئەوەش بەپێی نوێترین ئامارى وەزارەتى تەندروستى عێراق.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ئامارەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لە ٢٤ کاتژمێرى رابردوودا نۆ هەزار و ٣٩٤ توشبووى نوێ، ٧٧ حاڵەتى مردن تۆمارکراوە، کە زۆرترینیان لەپارێزگاى سلێمانى تۆمارکراوە.