گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سلێمانی؛ هەوڵی دابینکردنی بەنزینی حکومی دەدرێت

2021.08.01 - 15:26
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی؛ هەوڵی دابینکردنی بەنزینی حکومی دەدرێت

ناس کورد-

دیمەن ڕەزا، جێگری سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕەخنە لە حکومەتی هەرێم دەگرێت کە تائێستا نەیتوانیوە نرخی بەنزین لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێم دابەزێنێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دیمەن ڕەزا لە لێدوانێکدا بۆ "ناس کورد" ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی ئابی 2021، ڕایگەیاند، "حکومەتی هەرێم لەڕێگەی دابینکردنی نەوتی خاو بۆ چەند پاڵاوگەیەک نرخی بەنزینی لە چەند بەنزینخانە و گەڕەکێک لە هەولێر هەرزان کردووە، بەڵام حکومەتی هی هەموو هەرێمی کوردستانە نەک تەنها شارێک یاخود گەڕەکێک."

 

وتیشی، "ئێمە گومانمان لەو دابەزاندنە هەیە و ئەگەر شتێک هەبێت پێویستە بۆ سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بێت، نەک تەنها شوێنێک."

 

ئاماژە بەوەشکرد، "ئەو بڕیارە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای نەوت و گازەوە دراوە و ئێمە لە هەوڵداین کە بۆ سلێمانی پارێزگاکانی دیکەش بێت و هیوادارین بتوانرێت ئەوە بکرێت."