گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بڕه‌پاره‌یه‌ك بۆ بەشێک لە فەرمانبەرانی هەرێم خەرج دەکرێت

2021.08.01 - 15:14
App store icon Play store icon Play store icon
بڕه‌پاره‌یه‌ك بۆ بەشێک لە فەرمانبەرانی هەرێم خەرج دەکرێت

ناس کورد-

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر ڕایگەیاند، بەشێكی تری پارەی هاندان بۆ ئەو پزیشك و كارمەندانەی تەندروستی خەرج دەكرێت كە لە نەخۆشخانە و ناوەندەكانی تایبەت بە كۆرۆنا كار دەكەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر (یەکشەممە 1ی ئابی 2021) بە میدیاکانی پارتیی ڕاگەیاند، "بڕێک پارەی تایبەت بە هاندان بۆ پزیشك و كارمەندانی نەخۆشخانەكانی تایبەت كۆرۆنا هاتووە بۆ گشت بەڕێوەبەرایەتییەکان، لە هەولێر گشت ئامادەکارییەکان تەواو بووە و لە ماوەیەکی نزیکدا بەسەر سەنتەرەکان و نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا دابەش دەکرێت ".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " بڕی پارەکە سێ ملیار دینارە و بۆ هەموو بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان خەرج كراوە."

 

بەوتەی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر، "لیژنەی تایبەت دانراوە بۆ دیاریکردنی ژمارەی پزیشک و کارمەندان و فەرمانبەرانی کە لەو بوارە کار دەکەن، مەرجی پێدانی هاندانەكەش ئەوەیە، ئەو فەرمانبەرە لە خزمەتگوزاریی تایبەت بە کۆرۆنا کاری کردبێت، بڕی پارەكەش جیاوازیی هەیە بەپێی کاتژمێری كار و شوێنی كار و ناونیشانی كار “.

 

لە ساڵی رابردووشدا بڕێك پارە وەك هاندان بۆ ئەو پزیشك و كارمەندانەی تەندروستی و ستافەكانی ناو نەخۆشخانەكانی تەرخانكراو بۆ كۆرۆنا خەرج كرا.