گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

وەزارەتی کارەبا هەوڵێک بۆ چارەسەرکردنی بەشێکی زۆری کێشەی کارەبا ڕادەگەیەنێت

2021.08.01 - 13:48
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی کارەبا هەوڵێک بۆ چارەسەرکردنی بەشێکی زۆری کێشەی کارەبا ڕادەگەیەنێت

 ناس کورد-

وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایگەیاند، ھەوڵی راکێشانی بۆری گواستنەوەی گازی سروشتی بۆ وێستگەی کواشی لە دھۆک دەردرێت کە بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا بەرز دەکاتەوە و بەشێکی زۆری کێشەی کارەبا چارەسەر دەکات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراویکدا وەزارەتی کارەبای هەرێم (یەکشەممە 1ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، "کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکان ئەمڕۆ یەکشەممە، سەردانی وەزارەتی کارەبای کرد و لە دیدارێکدا لەگەڵ کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا، باسیان لە زیادكردنی ئاستی بەرهەمهێنانی گاز بۆ زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا کرد."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ڕاکێشانی بۆری گازی سروشتی بۆ وێستگەی كواشێ كە توانای 1000 مێگاوات كارەبای هەیە و بەشێکی زۆری کێشەی کارەبا چارەسەر دەکات و لە ڕووی ئابووریشەوە سوودێکی زۆری هەیە و تێچوونی بەرهەمهێنانی کارەبا کەم دەکاتەوە."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "بڕیارە هیچ جۆرە گازێک لە کێڵگە نەوتییەکان بەفیڕۆ نەچێت و بۆ وێستگەکانی کارەبا و بوارەکانی پێویستی دیکە سوودیان لێ وەربگیرێت."

 

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "کۆمپانیای ئەگریکۆ لە کێڵگەی حەسیرە لە گەرمیان سوودی لەم گازە وەرگرتووە و 165 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت."

 

May be an image of 2 people, people sitting and indoor