گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە تا کەی

بەفەرمی وادەی درێژکردنەوەی بڕیاری لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تاکسییەکان ڕاگەیاندرا

2021.08.01 - 13:27
App store icon Play store icon Play store icon
بەفەرمی وادەی درێژکردنەوەی بڕیاری لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تاکسییەکان ڕاگەیاندرا

 ناس کورد-

بە فەرمی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن پێشنیازێکی بۆ درێژکردنەوەی وادەی لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تا بەرواری 1 - 11ی ئەمساڵ ڕاگەیاند و دەشڵێت، ئەمڕۆ بڕیار لەسەر ئەو پێشنیازە دەدرێت

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان (یەکشەممە 1ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، لە رێككەوتی 29/7/2021  نوسراوێکیان ئاڕاستەی  وەزارەتی ناخۆ کردووە بۆ مەبەستی پێشنیاركردن لەبارەی درێژكرنەوە ماوەی لێدانی كارتی زانیاری و  لۆگۆ و لەزگەی تەكسی لە هەرێمی كوردستان.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بەهۆی ئەوەی لە ٔئێستادا رێژەیەكی زۆر تەكسی ماون لەو پڕۆژەیە سوودمەند بن و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنیش لەبەر بەرژەوەندی گشتی پێشنیاری درێژكرنەوەی ماوەی سێ مانگی كردووە بۆ لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تەكسی، واتا تا بەرواری 1/11/2021  بەردەوام دەبێت."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "دوای ئەو وادەیە داواكراوە لە وەزارەتی ناوخۆ لە رێگەی بەرێوەبەرایەتیەكانی هاتووچۆی پارێزگاكان دەست بكەن بە رێككارەكان و  لێپێچینەوە لەگەڵ شوفێری سەرپێچی كار ئەنجام بدرێت بە پێ بژاردنی (500) هەزار دینار سزا بدرێن  و بۆ هەر مانگێك دواكەوتن (500) هەزار زیاد بكرێت لە پێناو بە پیشە کردنی کاری شوفێری تەکسی و پاراستنی بەرژەوەندی هاولاتیان وشۆفیرانی تەکسی وجێ بە جێ کردنی یاسا ورێنماییەکان."

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، " بریار لە سەر ئەم پێشنیارانە دەدرێ لە دوای کۆبوونەوویەکی هاوبەشی هەردوو وەزارەت."