گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بڕیارەکانی قوباد تاڵەبانی گەیشتە فڕۆکەخانەی سلێمانی

2021.08.01 - 13:02
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارەکانی قوباد تاڵەبانی گەیشتە فڕۆکەخانەی سلێمانی

 ناس کورد-

بڕیارەکانی قوباد تاڵەبانی بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەکی بێ مۆڵەت و ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و جام ڕەش گەیشتە فڕۆکەخانەی سلێمانی و بڕیارەکە لەناو فڕۆکەخانەکە جێبەجێ کرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا فڕۆکەخانەی سلێمانی (یەکشەممە 1ی ئابی 2021) ڕایگەیاند، "بڕیارەکانی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانى هەرێم سەبارەت بە داماڵینی چەکی نایاسایی و ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و جام ڕەش و دەستگیرکردنی سەرپێچیکارا لەناو فڕۆکەخانە"

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ یەکشەممە هێزەکانى ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسى هاتوچۆى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى و بنکەکانى ناو فڕۆکەخانە، لە ڕێگەى دانانى مەفرەزەى تایبەتەوە لە دەروازەى فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لێپرسینەوەى پێویستیان لەگەڵ سەرپێچیکاراندا کرد."

 

بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی ماوەی هەفتەیەکە لە سنوری پارێزگای سلێمانی هەڵمەتێکی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و چەکی بێ مۆڵەت و ئۆتۆمبێلی جام ڕەش دەستیپێکردووە و تائێستاش بەردەوامە.

 

May be an image of car and road

May be an image of 1 person, standing, car and roadMay be an image of standing and road

May be an image of car and road

May be an image of 2 people, people standing and outdoors

May be an image of 1 person, standing and outdoors