گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

حکومەت بە 10 ساڵ نزیکەى 45%ی ڕێگای دوکان-چوارقوڕنە و 30%ی ڕێگای کەلار-دەربەندیخانی بۆ تەواو کراوە

2021.08.01 - 12:18
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەت بە 10 ساڵ نزیکەى 45%ی ڕێگای دوکان-چوارقوڕنە و 30%ی ڕێگای کەلار-دەربەندیخانی بۆ تەواو کراوە

ناس کورد-

 پەرلەمانتارێکی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، نزیکەى 10 ساڵە حکومەتی هەرێم خەریکی دروستکردنی پڕۆژەی بەدووسایدکردنی هەردوو ڕێگای دوکان-چوارقوڕنە و کەلار-دەربەندیخانە کەچی یەکەمیان تەنها 45%ی تەواو بوو و دووەمیشیان تەنها 30%.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عومەر گوڵپی لە ڕوونکردنەوەیەکدا (1ی ئابی 2021) دەڵێـ، حكومه‌ت لە ساڵی‌ (2011)ەوە سەرقاڵی‌ دروستکردنی‌ پڕۆژەی‌ بە دووسایدکردنی‌ ڕێگای‌ سەرەکی‌ (دوکان - چوارقوڕنە)یە کە تەنها (65) کیلۆمەتر پێکهاتووە بە تێچووی‌ نزیکەی‌ (150 ملیار دینا)، هێشتا تەنها لە 45% تەواو بووە، واتە ئەو پڕۆژەیە سێ سەرۆک حکومەت، سێ جێگری‌ سەرۆکی‌ حکومەت‌و سێ وەزیری‌ بینیوە و هێشتا تەواو نەبووە.

 

باسی لەوەشکردووە، حکومەت "نزیکەی‌ 10 ساڵە خەریکی‌ بە دووسایدکردنی‌ ڕێگای‌ سەرەکی‌ نێوان (کەلار - دەربەندیخان)یە کە درێژی‌ هەموو ڕێگاکە بریتیە لە (76) کیلۆمەترو تێچووەکەی‌ بریتیە لە (136 ملیار دینار)، لە ماوەی‌ شەش ساڵی‌ ڕابردوودا تەنها (30%) پڕۆژەکە تەواو بووە!."

 


عومەر گوڵپی ئاماژەی بەوەشکردووە، "به‌هۆی‌ زۆری‌ ڕووداوه‌كانی‌ هاتوچۆوه‌، ئه‌و دوو ڕێگه‌یه‌ به‌ ڕێگه‌ی‌ مه‌رگ ناسراون، ڕۆژانە هاووڵاتیان بە ترسێکی‌ زۆرەوە ئەو ڕێگایانە دەبڕن‌و لە هەردوو ئیدارەی‌ ڕاپەرین‌و گەرمیانەوە دەگەنە شاری‌ سلێمانی‌، زۆرێک لە هاتۆچۆکانیش زۆر پێویستن بەهۆی‌ نەخۆشی‌‌و کاری‌ فەرمانگەو ئاڵوگۆڕی‌ بازرگانی‌‌و پێویستی‌ ترەوە."


جەختی کردووەتەوە کە "تێکڕا ساڵانە چوار هەزار ڕووداوی‌ هاتوچۆ ڕوو دەدەن، لەو ژمارەیە نزیکەی‌ 500 کەس گیانلەدەست دەدەن‌ و ژمارەی‌ بریندارەکانیش پێنج هەزار کەسە، ژمارەیەکیش لە بریندارەکان بۆ هەمیشەیی‌ کەمئەندام دەبن، هەموو ئەمانە لەگەڵ هۆکاری‌ خێرا لێخوڕین‌و سەرەڕۆیی‌ شۆفێران کە هۆکاری‌ سەرەکیە لە هەموو دونیا، بەڵام یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان خراپی‌ ڕێگەوبانەکانە."


ئەو پەرلەمانتارەی کۆمەڵ باسی لەوەشکردووە کە "هه‌رێمی‌ كوردستان داهاتی‌ باشی‌ لەبەر دەستە، بەجۆرێک دەتوانرێت بە تەرخانکردنی‌ نزیکەی‌ 700 ملیار دینار، بەشی‌ زۆری کێشەی‌ شەقام‌و ڕێگەو بانەکانی‌ خۆی‌ چارەسەر بكات، ئەو پارەیەش تەنها داهاتی‌ ڕاستەقینەی‌ پێنج مانگی‌ گومرگی‌ ئیبراهیم خەلیلە!"

 

"دروستکردنی‌ ڕێگا لە دروستکردنی‌ شەمەندەفەر‌و هێڵەکەی‌ ئاسانترە، چونکە لە کوردستان قیری‌ پێویست بەرهەم دەهێنرێت، هەروەها ئەندازیارو توانای‌ زانستی‌‌و تەکنیکی‌ هەیە‌و ئه‌زموونی‌ پێویستیش هه‌یه‌، تێچووشی‌ کەمترە‌و چاکسازیشی‌ ئاسانترە، کەواتە ئەگەر حکومەت نەتوانێت چوار شەقامی‌ سەرەکی‌ سی‌ تا چل کیلۆمەتری‌ بە دە ساڵ تەواو بکات، ناهەقیەتی‌ بۆ شەمەندەفەر گاڵتە به‌ حكومه‌ت بکات؟ ئەمە بێجگە لەوەی‌ هیچ یەکێک لە ڕێگای‌ کلاسیکی‌‌و ڕێگای‌ گواستنەوەی‌ مۆدێرن وەک هێڵی‌ شەمەندەفەرو میترۆو هاوشێوەکانیان بەدیلی‌ یەک نین، بەڵکو تەواوکاری‌ یەکن‌و هەموو پێکەوە ئەتوانن ژێرخانی‌ ئابوری‌ وڵات لە بواری‌ گواستنەوە بینا بکات،" عومەر گوڵپی وای وت.