گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆمسیۆن لەبارەى دواخستنی هەڵبژاردن ڕوونکردنەوە دەدات

2021.08.01 - 11:06
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن لەبارەى دواخستنی هەڵبژاردن ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد-

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق جارێکی تر دڵنیایی دا لەوەى وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن جێگیرە و ناگۆڕێت و لەکاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت کە 10ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کۆمسیۆن لە ڕوونکردنەوەیەکدا (1ی ئابی 2021) دەڵێت،  ناوەڕاستی مانگی ئاب وادەی دابەشکردنی کارتی دەنگدانی بایۆمەترییە و جەختیش دەکاتەوە کە "چاپکردنی کاغەزی دەنگدان لە قۆناغی کۆتاییدایە." 

 

دەشڵێت، هەوڵی تەواو دەدەن بۆ پابەندبوون بە هەموو وادەکانەوە کە بڕیاریان لەسەر دراوە و بەردەوام دەبن لە چاپکردنی کاغەزی دەنگدانی گشتیی و تایبەت.

 

دەشڵێت، وەک بەشێک لە پلانی ستراتیژی ڕێکخراوەیی بۆ پرۆسەی هەڵبژاردن، کۆمسیۆن دوو ملیۆن و 300 هەزار کارتی بایۆمەتریی دەنگدەرانی تازەکردووەتەوە کە سێ تەمەنی نوێی تێدایە کە لەدایکبووی (2001، 2002، 2003)ن، "بۆیە کۆمسیۆن بانگهێشتی هەموو دەنگدەران دەکات کە لە 5/8/2021ەوە بچنە سەنتەرەکانی تۆمارکردن لە نزیک شوێنی نیشتەجێبوونیان بە مەبەستی وەرگرتنی کارتی بایۆمەتریی خۆیان".