گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

توێژینەوەیەک: عێراقیەکان ڕەشبینترین گەلى جیهانن

2021.07.31 - 23:31
App store icon Play store icon Play store icon
توێژینەوەیەک: عێراقیەکان ڕەشبینترین گەلى جیهانن

ناس کورد- 

بەپێى ڕاپۆرتێکى دامەزراوەیەکى ئەمریکى، عێراقیەکان ڕەشبینترین گەلى جیهان بوون بۆ ساڵى 2020 و بەدواى ئەویشدا وڵاتى لوبنان دێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى ڕاپۆرتێکى دامەزراوەى "گالوب"ى ئەمریکى بۆ ڕاپرسى و توێژینەوە (31ى تەموزى 2021)، هەست کردن بە خەم و خەفەت، توڕەیى، دڵەڕاوکێ و نیگەرانى تەنها یەک کەس و دوانى نەگرتووەتەوە، بەڵکو ساڵى ڕابردوو زۆرینەى دانیشتوانى جیهان ئەو هەستانەیان هەبووە کە خراپترین بووە لە ماوەى 15 ساڵى ڕابردودا.

 

ڕونیشکراوەتەوە، ئاماژەى ڕەشبینى جیهانى لە ساڵى 2020دا گەیشتووەتە 32% ئەوەش ڕێژەیەکى زۆر بەرزە، پرسیار لە کەسە پێگەیشتووەکانى 115 دەوڵەتى جیهان کراوە سەبارەت بەوەى کە لە ڕۆژى پێشتریاندا 5 هەستى سلبییان هەبووبێت، 40%ى بەشداربووان باسیان لەوە کردووە کە تووشى دودڵى و شەکەت بوون هاتوون، هەروەها 29% هەستیان بە ئازارى جەستەیى کردووە و 27% خەفەت و 24% هەستیان بە توڕەیى کردووە.

 

بەپێى هەمان ڕاپۆرت، دڵەڕاوکێ و خەفەت بە ڕێژەى 1% زیادى کردووە، ئاماژەى هەستکردن بە توڕەیى 2% زیادى کردووە و هەستکردن بە گرژى 5% زیادى کردووە، بەڵام ڕێژەى ئەوانەى هەستیان بە ئازار کردووە 2% کەمیکردووە، ئەوەش دواى ئەوەى بۆ چەندین ساڵ جێگیر بوو.

 

گالوب جەختى لەوەش کردووەتەوە، ساڵى 2020 بە شێوەیەکى فەرمى بووە بەو ساڵەى زۆرترین کەس تێیدا هەستیان بە شەکەتى و ماندویى کردووە لە مێژوودا و لەساڵى 2019ەوە 5% زیادى کردووە و 190 ملیۆن کەس زیاتر ئەو هەستەیان بۆ دروست بووە.

 

سەبارەت بە وڵاتەکانیش ئەوە هاتووە، عێراق لە پێشەوەى ڕزیەندى وڵاتانى جیهاندایە و 56%یان هەست بە ئازار و مەینەتى دەکەن و 51% هەست بە توڕەیى و 50% هەست بە خەم و خەفەت دەکەن و عێراقییەکان ڕەشبینترین گەلى جیهانن و هیچ دەوڵەتێک وەک عێراق ئاماژەکانى بەرز نەبووە.

 

هەر بەپێى ڕاپۆرتەکە، هەروەها لوبنان یەکێکە لەو وڵاتانەى ئاماژەکان تێیدا زۆر بەرزە ئەوەش بەهۆى کێشەى ئابوریى و سیاسییەوە و لە پلەى دووەمدایە، لەکاتێکدا لە دوو ساڵى پێشتر لە پلەى یەکەمدا بووە لە ئاماژەى ڕەشبینیدا، هەروەها وڵاتەکانى میسر و تونسیش لەو وڵاتانەن لە پێشەوەى ڕیزبەندییەکەن، هەروەها پەتاى کۆرۆنا بەرپرسیارێتى تەواوى بەرزى ئەو ئاماژانەى بەرناکەوێت.