ناس کورد-
د. عەلی قەرەداغی ڕەتیدەکاتەوە داوای دوعا و کۆکردنەوەی کۆمەکی کردبێت بۆ ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە و سوتانی دارستانەکانی تورکیا و دەڵێت، ئەو قسەیە هەڵبەستراوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕوونکردنەوەیەکدا د. عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتی یەکێتی جیهانی زانایانی مسوڵمان (شەممە 31ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، " ھەواڵێکی ھەڵبەستراوی دور لە ھەموو بنەمایەکی زانستی و ئیتیکی رۆژنامەوانی لەھەندێك پەیچ و سایت بەناوی منەوە بڵاوکراوەتەوە گوایە من داوای دوعا و کۆکردنەوەی کۆمەکم بۆ رووداوی ئاگرکەوتنەوە و سوتانی دارستانەکانی تورکیا کردبێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لێرەوە تەواوی ئەو ھەواڵە ھەڵبەستراوە رەددەکەمەوه و به ههموولایهكی رادهگهیهنم كه ھیچ لێدوان و نوسینێکم لەم بارەوە نیە،."
جەختیشیکردووەتەوە، " داوا لەو پەیچ و سایتانە دەکەم ئیتیکی رۆژنامەوانی بپارێزن و ئهو ههواڵه ههڵبهستراوه لای خۆیان بسڕنهوه، بهپێچهوانهوه مافی یاسایی خۆمان بەرامبەریان بهكاردێنین."