ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی چیرۆکی ڕزگارکردنی ژنێکی توشبووی کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە کە دووگیان بووە و دەڵێت، ئەمڕۆ منداڵەکەی لەدایک بووە و تەندروستیی هەردووکیان جێگیرە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی (شەممە 31ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، "پاش مانەوەی حەوت ڕۆژ لە نەخۆشخانە هاوڵاتیی (ش. ح .ڕ)ی تەمەن 36 ساڵ کە توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو لە هەمان کاتدا دووگیانیش بوو توانرا لەلایەن تیمەکانی تەندروستی هەریەک لە نەخۆشخانەی شەهید د.هێمن و نەخۆشخانەی فێرکاری منداڵبوون منداڵەکەی لە دایک ببێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " کاتژمێر 1:00ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ 31ی تەموز پاش ئەوەی باری تەندروستی نەخۆشە کە تێکچووە لە ڕێگەی ئامێری تایبەت بە هەناسەی دەستکردەوە گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانەی فێرکاریی منادڵبوون و نەشتەرگەری بۆ کرا و بە سەرکە وتووی مناڵەکە لە دایکبوو."
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، " منداڵەکە کوڕە و لە ئێستادا لە بەشی خدجی نەخۆشخانەی منداڵبوونە و باری تەندروستیی جێگیرە، هەروەها دایکی منداڵەکەش دوای لە دایکبوونی کۆرپەکەی دەستبەجێ گەڕێندراوەتەوە بەشی چاودێری وورد لەنەخۆشخانەی شەهید د.هێمن لە سلێمانی و لە ئێستادا تەندروستی جێگیرە."
جەختیشیکردەوە، " بەپێی وتەی پزیشکەکانی هەردوو نەخۆشخانەکە تەندروستیی دایکەکە لە ئێستادا جێگیرترە وەک پێش لە دایک بوونی منداڵەکە."