گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڤیدیۆکە ببینە

بەڤیدیۆ؛ بەهۆى ئیخوان موسلمینەوە عەمرو خالیدی بانگخواز لە بەرنامەیەک کشایەوە

2021.07.31 - 17:22
App store icon Play store icon Play store icon
بەڤیدیۆ؛ بەهۆى ئیخوان موسلمینەوە عەمرو خالیدی بانگخواز لە بەرنامەیەک کشایەوە

ناس کورد- 

عەمرو خالید، بانگخوازى دیارى ئیسلامى بەهۆى پرسیارێکى تایبەت بە ئیخوان موسلمینەوە لە بەرنامەیەکى تەلەفزیۆنى کشایەوە، بەڵام دواى دوو خولەک گەڕایەوە بەرنامەکە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئێوارى ڕۆژى هەینى (30ى تەموزى 2021) عەمرو خالید بانگخوازى ئیسلامى لە وڵاتى میسر لە بەرنامەیەکى تەلەفزیۆنى لە کەناڵى "العرەبیة"ى سعودى بەشدارى کرد، بەڵام بەهۆى لادان لە بابەتى بەرنامەکە و پرسیارى تایبەت بە گروپى ئیخوان موسلمین کە لە میسر قەدەغە کراوە بەرنامەکەى جێهێشت.

 

 

ئەو بانگخوازە کە بە ڕێگەى ئۆنلاین بەشدار بوو دواى پرسیارەکە مایکەکەى لەخۆى کردەوە و کورسییەکەى جێهێشت، بەڵام دواى دوو خولەک گەڕایەوە و داواى لە پێشکەشکارى بەرنامە کرد لە پابەند بێت بە تەوەرى بەرنامەکەوە کە قسەکردنە لەسەر لێبوردەیى و چاکەکردن لە ئیسلامدا.

 

 

 

عەمر و خالید یەکێکە لەو بانگخوازە ئیسلامییە دیارانەى میسر و جیهانى عەرەبە، کە چەند جاریک تۆمەتى ئەوەى دراوەتە پاڵ کە سەربە گروپە ئیخوان موسلمینە.

 

لەماوەى ڕابردوودا عەمرو خالید بە ڕیکلام بۆ جۆرێکى مریشک هەراى نایەوە کە تێیدا دەیوت "مريشك دەتخاتە بە هەشتەوە"، سەبارەت بەو بابەتەش کە لە میسر و لەناو وڵاتانى ئیسلامى هەراى نایەوە و بە تێکەڵکردنى ئایین و بازرگانى تۆمەتباریان دەکرد، ئەو بانگخوازە ئاماژەى بەوەداوە، پەشیمانە لەو کارەى و ئەوەش یەکێکە لەو شتانەى کە لە ژیانیدا کردونى و پەشیمانە لێیان،  دەشڵێت "ئێستا عەمرو خالید پێگەیشتووە و کەسەکەى پێشوو نییە".