گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ڕوونکردنەوەیەک لە بارەگای بارزانییەوە

2021.07.31 - 16:43
App store icon Play store icon Play store icon
ڕوونکردنەوەیەک لە بارەگای بارزانییەوە

ناس کورد-

بارەگای بارزانی ڕەتیدەکاتەوە، مەسعود بارزانی هیچ چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵ 24ی فەڕەنسی ئەنجام دابێت و ڕایگەیاند، ئەو بابەتە دوورە لە ڕاستی و ئامانجی بڵاوکردنەوەی بابەتی بێ بنەماش بۆ هەموو لایەک ڕوونە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕوونکردنەوەیەکدا بارەگای بارزانی (شەممە 31ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، "لە ژمارەیەک سایت و پێگەی میدیایی عێراقی وا بڵاوکراوتەوە کە گوایە سەرۆک بارزانی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کاناڵ ۲٤ی فەڕەنسی هەبووە. "

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لێرەدا بە هەموو لایەک ڕادەگەیەنین ئەو بابەتە هیچ بنەمایەکی نیە و سەرۆک بارزانی هیچ جۆرە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کاناڵی ۲٤ ی فەڕەنسی نەبووە."

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "ئەو بابەتە دوورە لە ڕاستی و ئامانجی بڵاوکردنەوەی بابەتی بێ بنەماش بۆ هەموو لایەک ڕوونە" .