ناس کورد-
دەسەڵاتدارانی تەندروستیی بەریتانیا داوا لە ژنانی دووگیان دەکەن ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن، ئەوەش دوای ئەوەی لە توێژینەوەیەکی نیشتیمانیدا دەرکەوت کە جۆری نوێی ڤایرۆسەکە (دەلتا) مەترسی دوو هێندەی هەیە بۆسەریان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی داتاکانی نەخۆشخانەکانی منداڵبوون لە بەریتانیا، بەشێک لە ژنە دووگیانانەی داغڵی نەخۆشخانەکان کراون نیشانەی توندی پەتاکەیان لەسەر دەرکەوتووە.
جاکلین دەنکلی بێنت، پزیشکی تایبەتمەندی منداڵبوون داوای کردووە هانی ژنانی دووگیان بدرێت بۆ وەرگرتنی ڤاکسین و "پارێزگاری لە خۆیان و منداڵەکانیان بکەن".
هەمان ڕاسپاردەش ئاڕاستەی کۆلێژی شاهانەی منداڵبوون و پزیشکی ژنان کراوە.