گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داواکاری گشتیی کۆنیا لەبارەى کوژرانی خێزانە کوردەکە: کێشەیەکی 11 ساڵە

2021.07.31 - 13:10
App store icon Play store icon Play store icon
داواکاری گشتیی کۆنیا لەبارەى کوژرانی خێزانە کوردەکە: کێشەیەکی 11 ساڵە

ناس کورد-

سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی شاری کۆنیا لە تورکیا دەربارەی کوژرانی خێزانە کوردەکە دەڵێت، کێشەکە بۆ دوژمندارییەکی 11 ساڵە دەگەڕێتەوە و "هیچ سەرداوێک نییە بیسەلمێنێت هۆکاری نەژادی لە پشت شەڕەکەوە بووە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا (31ی تەموزی 2021) باس لەوە کراوە، بۆ ئاشکراکردنی هەموو لایەنەکانی ڕووداوەکە لێکۆڵینەوەی ورد دەستیپێکردوە و لە دوای پشکنینی شوێنی ڕووداوکەش تەرمەکان براونەتە پزیشکی دادوەری و دواتر ڕادەستی کەس و کاریان کراونەتەوە.

 

بەگوێری ئەنجامە سەرەتاییەکانی لێکۆڵینەوەکان، ئەوە زانراوە کە هۆکاری ڕووداوەکە دوژمندارییەکی 11 ساڵە بووە و لە 12ی ئایاری 2021دا بەهۆی شەڕی نێوان بنەماڵەکانەوە لێکۆڵینەوە لە 16 گومانلێکراو دەستیپێکردوە و شەشیان بە بەندکراوی دادگایی کراون تا ئێستاش دوو کەسیان لە زیندانن.

 

دەشڵێت، "هەروەها لە 22ی ئایاری 2021دا جارێکی دیکە شەڕ لە نێوان ئەو دوو بنەماڵەیەدا روویداوە و لێکۆڵینەوەکان لە 20 گومانلێکراوی ئەو رووداوەش بەردەوامن."

 

سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کۆنیا لە میانەی ڕاگەیەندراوەکەیدا جەختی لەوە کردوەتەوە "هیچ سەرداوێک نییە بیسەلمێنێت هۆکاری نەژادی لە پشت شەڕەکەوە بووە، هەربۆیە لێکۆڵینەوە لەگەڵ هەموو ئەو کەسانە دەستیپێکردوە کە ویستویانە رووداوەکە بەلاڕێداببەن."