گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

حکومەت دڵنیایی دەدات: بەنداوەکان ئەگەری ڕووخانییان نییە

2021.07.31 - 11:51
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەت دڵنیایی دەدات: بەنداوەکان ئەگەری ڕووخانییان نییە

ناس کورد-

وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو لە بارەی دۆخی بەنداوەکان دڵنیایی دەدات و جەختی کردەوە کە ڕێژەی سەلامەتییەکەی بەرزە و ئەگەری ڕووخانیان نییە تەنانەت ئەگەر شەپۆلێکی زۆری بارانیش ببارێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەون زیاب، ڕاوێژکاری وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو بە میدیای فەرمیی عێراقییەی وتووە، هەموو وڵاتانی ئەوروپی و هەرێمی دەکەونە بەر شەپۆلی بارانی زۆر و بەخوڕ، ئەوەش یەکێکە لە دەرئەنجامەکانی گۆڕانی کەشوهەوا کە تێیدا زریان و ڕەشەبا زۆر دەبن و لە ماوەیەکی زۆر کەمدا دەبنەهۆی لافاوی بەهێز لە هەندێک ناوچەدا."

 

وتیشی، "ئەم باران و لافاوانە هەڕەشە لە بەنداوەکان ناکەن، چونکە بەنداوەکان لەسەر ڕووبارەکان دروست بوون و بەنداوە گەورەکانیش ڕێژەی سەلامەتییان زۆرە، ئەگەری ڕووخانیش نییە، لەگەڵ دروستکردنی هەر بەنداوێک ڕەچاوی سەرجەم سیناریۆکان دەکرێت کە ئەگەر هاتوو شەپۆلێکی بەهێزی لافاو هات یاخود پێویستە چ ڕێکارێک بگیرێتەبەر لەو کاتانەدا."

 

عەون زیاب وتیشی، "بۆیە وەرزی بارانبارینی داهاتوو پێویستی بە هیچ نیگەرانییەک نییە و بەنداوەکان ئەوەندە توانایان هەیە کە ئەو ئاوە زۆر لەخۆبگرن."