ناس کورد-
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، شاورمەو پیتزای دارئەلسەلام داخرا بەهۆی "بوونی بڕی 200 کیلۆگرام گۆشتی خراپبوو و جێبەجێنەکردنی مەرج و ڕێنماییەکان."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانیبە لە ڕاگەیەنراوێکدا (31ی تەموزی 2021) دەڵێت، "هۆی پابەندنەبوون بە مەرجە تەندروستییەکان و بوونی گۆشتی خراپبوو، شاورمە و پیتزای (دارالسلام) لە شاقامی سەرەکی کارێزەوشک داخرا."
دەشڵێت، "لیژنەی چواری سەر بە لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەهۆی بوونی بڕی (200)کیلۆگرام گۆشتی خراپبوو و جێبەجێ نەکردنی مەرج و رێنماییە تەندروستیی و ڤێتێرنەرییەکان، شاورمە و پیتزای دارئەلسەلامی داخست و رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکەی دەگرێتە بەر."
داواشی کردووە کە "لەکاتی بینینی هەر کەموکەرتییەک و جێبەجێنەکردنی رێنماییە تەندروستییەکان لە هەر فرۆشگاو چێشتخانە و شوێنکارێک، هاوڵاتیان دەتوانن لەرێگەی ژمارە موبایلی 07708677777 لیژنە هاوبەشەکانی لێ ئاگادار بکەنەوە."