گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

چەمچەماڵ؛ ڕووداوێکی هاتوچۆ مردنێک و چوار برینداری لێکەوتەوە

2021.07.31 - 09:43
App store icon Play store icon Play store icon
چەمچەماڵ؛ ڕووداوێکی هاتوچۆ مردنێک و چوار برینداری لێکەوتەوە

ناس کورد-

بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر ڕێگای نێوان تەکیەی جەباری و ناحیەی قادرکەرەم کەسێک گیانی لەدەستدا و چواری دیکەش بریندار بوون کە برینی دووانیان سەختە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ لە ڕاگەیەنراوێکدا (31ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە ناحیەی قادرکەرەم کەسێک گیانی لەدەستدا و 4 کەسی تر بریندار بوو.


هەڵکەوت حەمە نەجم، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ دەڵێت، پێنج بریندار گەیەنراونەتە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ کە تەمەنیان لە نێوان 19ــ 24 ساڵدایە، "بەداخەوە یەکێک لە بریندارەکان کە تەمەنی 23 ساڵە گیانی لەدەستدا و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا، دوو برینداری تر بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار کران."