گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هۆكارێكی بەربڵاوی شێرپەنجەی سورێنچك ئاشكرا كرا

2021.07.30 - 23:31
App store icon Play store icon Play store icon
هۆكارێكی بەربڵاوی شێرپەنجەی سورێنچك ئاشكرا كرا

ناس کورد- 

توێژینەوەیەكی گۆڤاری زانستی "ئینتەرناشيونال جۆرنال ئۆف كانسەر" ئاشكرایكرد خواردنەوەی قاوە لە پلەی گەرمی 60 و بەرەوسەر مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی سورێنچك زیاتر دەكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تویژینەوەكە كە "ناس كورد" بینیویەتی (30 تەمموزی 2021) لەسەر 50 هەزار كەس كراوە لەماوەی 10ساڵدا لەتەمەنی 45_75 ساڵ و جەخت لەوە دەكاتەوە سەرباری سوودەكانی قاوە، كەچی خواردنەوەی بەگەرمی مەترسییە بۆ شێرپەنجە. 

 

لەلایەكیترەوە فەرهاد سەلامی سەرۆكی كۆمەڵەی توێژینەوەكانی شێرپەنجە لە ئەمەریكا دەلێت "خواردنەوە زۆر گەرمەكان دەشێت مەترسی شێرپەنجەی سورێنچك زیاتر بكەن و باشترە چاوەرێ بكرێت تا بڕێك سارد دەبنەوە یان هەندێك شیریان تێ بكرێت بۆ ساردبوونەوە.