گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەندێكیان بەتوندی گرتوویانە

سلێمانی: توشبوونی منداڵان بە كۆرۆنا زۆر زیادیكردووە

2021.07.30 - 23:20
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی: توشبوونی منداڵان بە كۆرۆنا زۆر زیادیكردووە

ناس كورد_

د.پشدەر عەبدولڵا ئیسماعیل پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان لە سلێمانی دەڵێت: ژمارەی تووشبوونی منداڵان بە كۆرۆنا زۆر زیادی کردووە لەو چەند ڕۆژەی ڕابردوودا و بەشێكیشیان بەتوندی گرتوویانە و داوا دەكات خەڵك پەلە بكەن لە وەرگرتنی ڤاكسین. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

د. پشدەر لە بڵاوكراوەیەكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (30 تەمموزی 2021) دەڵێت "وەک هەموو لایەک ئاگادارە ڕێژەی تووشبوون بە کۆڕۆنا ڕۆژ دوای ڕۆژ لە زیادبووندایە، بەمەش ژمارەی تووشبوونی منداڵانیش زۆر زیادی کردووە لەو چەند ڕۆژەی ڕابردوودا". هەروەها دەڵێت " ژمارەیەکی زۆر لە تووشبوان پێویستیان بە داخڵ کردن و مانەوە نیە لە نەخۆشخانە ،بەڵام بەشێکیان پێویستیان بە داخڵ کردن و مانەوە هەیە لە نەخۆشخانە، بەشێکیشیان نەخۆشیەکە بە تووندی تووش ئەبن".

 

ئەم پزیشكە ئەوەشی وتووە  "لە دیارترین نیشانەکانی ئەم زنجیرەی کۆڕۆنا تازەیە، تا، کۆکە، بێهێزی، سکچوون و ڕشانەوەیە. لەكۆتاییشدا دەڵێت " تکایە پابەندی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی بن، بۆ ئەوەی هەموو لایەک پارێزراو بن، تکایە پەلە بکەن لە وەرگرتنی ڤاکسین".