ناس کورد-
لە گوندێکی سنوری پارێزگای سەڵاحەدین داعش هێرشی کردەسەر مەراسیمێکی پرسە و بەگوێرەی زانیارییەکان کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویکردەوە، "ئەمشەوی هەینی لە گوندێکی ناحیەی یەسریبی سەربە پارێزگای سەڵاحەدین داعش هێرشی کردووەتەسەر مەراسیمێکی پرسە و کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە."
شانەکە ئەگەرچی ژمارەی قوربانییەکانی بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکان ژمارەیەکی زۆر کوژراون یاخود برینداربوون.