گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لیژنەی باڵای فتوا لەبارەی دەنگۆی حەرامکردنی کۆچی گەنجان ڕوونکردنەوە دەدات

2021.07.30 - 22:01
App store icon Play store icon Play store icon
لیژنەی باڵای فتوا لەبارەی دەنگۆی حەرامکردنی کۆچی گەنجان ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد- 

لیژنەی باڵای فتوای هەرێم ڕەتیدەکاتەوە بەهیچ شێوەیەک باسیان لە پرسی حەرامکردنی کۆچی گەنجان کردبێت بۆ دەرەوەی وڵات و دەڵێت، تەنها پڕوپاگەندەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماوەی دوو ڕۆژە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە کە گوایە "لیژنەی باڵای فتوای هەرێم بەنیاز بن لە هەفتەی داهاتوودا فتوایەک دەربکەن بۆ حەرام کردنی کۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات". 

 

لەوبارەیەوە د. عیرفان ڕەشید، وتەبێژی لیژنەی باڵای فتوای هەرێم "هەینی 30ی تەموزی 2021) ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردەوە و  بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، بەهیچ شێوەیەک نە بەنیازن فتوایەکی لەوشێوەیە بدەن و نە باسیان لەسەر پرسێکی لەوشێوەیە کردووە. 

 

وتیشی، "بڵاوکردنەوەی ئەو پڕوپاگەندانە بەناوی ئێمەوە تەنها لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەدایە کە لە دژی زانایانی ئایینیی ئەم هەرێمە دەستیپێکردووە." 

 

لە چەند ڕۆژی ڕآبردوودا فتوایەکی لیژنەی باڵای فتوای هەرێم بە حەرامکردنی هەندێک جوانکاریی کاردانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لێکەوتەوە و بەشێک لە هاووڵاتیان ڕەخنە لە فتواکە دەگرن.