گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاگادارییەک لە کارەبای سلێمانییەوە: سبەینێ ئەم گەرەکە بێ کارەبا دەبێت

2021.07.30 - 19:09
App store icon Play store icon Play store icon
ئاگادارییەک لە کارەبای سلێمانییەوە: سبەینێ ئەم گەرەکە بێ کارەبا دەبێت

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئاگاداری دانیشتووانی گەڕەکی تووی مەلیک دەکاتەوە کە سبەینێ پێوەری زیرەکیان بۆ دەبەسترێت و بەوهۆیەوە بۆ ماوەیەک کارەبایان نابێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی (هەینی 30ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، "ئاگاداری دانیشتووانی گەڕەکی توی مەلیک ( ماڵەکانی تەنیشیت گوندی ئەڵمانی)  دەکەینەوە، کە دەکەونە سەر  فیدەری ( ۳٠٦ )ی وێستگەی ناوەندی شار ، سبەینێ شه‌ممه‌ پێوەری زیرەکیان بۆ دەبەسترێت." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " بۆیە له‌ كاتژمێر ( 6 ی به‌یانی تا  2 پاشنیوەڕۆ) کارەبایان نابێت‌، ئه‌وه‌ش له‌ پێناو سه‌لامه‌تی گیانی تیمه‌كانی کارەبا و هاوڵاتیان خۆیان." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "دواى به‌ستنی پێوه‌ره‌كه، له‌كاتى بوونى هه‌ر كێشه‌یه‌ك،  په‌یوه‌ندى به‌م ژماره‌ ته‌له‌فونه‌وه‌ بكه‌ن: 

 

07701394642

07705493424