گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەدوای فتوای حەرامکردنی جوانکاری

ئەبوبەکر هەڵەدنی داوای فتوایەکی دیکە لە لیژنەی باڵای فتوا دەکات

2021.07.30 - 17:02
App store icon Play store icon Play store icon
ئەبوبەکر هەڵەدنی داوای فتوایەکی دیکە لە لیژنەی باڵای فتوا دەکات

ناس کورد- 

فتواکەی لیژنەی باڵای فتوای هەرێم لەبارەی نەشتەرگەریی جوانکاری کاردانەوەی لێکەوتەوە و پەرلەمانتارێکی یەکگرتوو دەڵێت، فتوایەکیش لەسەر ئەو مێردمنداڵانەی دەسەڵاتداران دەربکەن کە خاوەنی ملیۆنان دۆلارن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فتوایەکی لیژنەی باڵای فتوای هەرێم بە حەرامکردنی هەندێک جوانکاریی کاردانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لێکەوتەوە. 

 

لەوبارەیەوە لە ڕاگەیەنراوێکدا   ئەبوبەکر هەلەدنی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتوو (هەینی 30ی تەموزی 2021) پەیامێکی ئاڕاستەی لیژنەی فتوای هەرێم کردووە و دەڵێت، "ئایا گەنج و مێردمنداڵێکی بنەماڵە دەسەڵاتدارەکانی کوردستان دەکرێت خاوەنی ملیۆنەها دۆلار و دامەزراوە بێت، لەکاتێکدا باوکی ئەوان سیاسین و کاری سیاسەت دەکەن نەک کاسبی و بازرگانی." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "بڕۆن بپرسن لەوەزارەتی دارایی و بزانن بە یاسا موچەی پلە باڵاکان لە هەرێم چەندە هەر لەوەزیر و پەرلەمانتار و سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێم و جێگرەکانیان و پلەدارە سەربازییەکان وخانەنشیانی سەربازی ." 

 

ئەبوبەکر هەڵەدنی دەپرسێت، "ئایا بەو موچەیە کەس منداڵ و نەوەی پێ دەبێتە ملیۆنێر وم لیاردێری دۆلار ؟." 

 

ئەو پەرلەمانتارە ڕووی دەمی کردووەتە لیژنەی فتوای هەرێم و جەختیکردووەتەوە، "لەو بارەیەشەوە فتوایەک بدەن، بەڵکو بڕێک داهاتی خەڵک بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی."