ناس کورد-
شەریفی عەلی باپیر هێرشێكی توندی كردەسەر شاجوانەكان و بە "لەشفرۆش" ناوی بردن و دەڵێت " بۆ چۆڕێك ناوبانگ جەستە دەفرۆشن".
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شەریف عەلی باپیر لە پۆستێكدا لە پەیجی خۆی (30 تەمموزی 2021) نووسیویەتی: شاجوان و ستەمکارانی کورد وەك یەكن، هەردووك لەشفرۆشن. شاجوانەکان گێلۆکە و ناشیرن و ڕووخاو، بۆ چۆڕێك ناوبانگ جەستە دەفرۆشن، ستەمکارانیش، کەسانی گچکەڵە و هیچ لەباراندانەبوون، بۆ دوو دینار خاك و گەل دەفرۆشن.
شەوی ڕابردوو ڕێوڕەسمی هەڵبژاردنی شاجوانی عێراق لە بەغدای پایتەخت بەڕێوەچوو و تیایدا ماریا فەرهاد کە کچێکی خەڵکی پارێزگای نەینەوایە نازناوەکەی پێدرا.
پێشبڕکێکە بە بەشداری 17 کچ بەڕێوەچوو کە حەوتیان کورد بوون و سەرۆکی لیژنەکەش هەڵکەوت زاهیر، ئاوەزدانەری کورد بوو.
لە پێشبڕکێکەدا، ماریا فەرهادی خەڵکی پارێزگای نەینەوا نازناوی شاجوانی عێراقی بۆ ساڵی 2021 پێدرا و بووە براوەی پێشبڕکێکە، هەروەها هەریەک لە سیما جاف و زینە یوسف بوونە هاوەڵی یەکەم و دووەمی شاجوان.