گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

نۆ ملیۆن كەس فۆرمیان پڕكردووەتەوە بۆ زەوییەكانی كازمی

2021.07.30 - 14:10
App store icon Play store icon Play store icon
نۆ ملیۆن كەس فۆرمیان پڕكردووەتەوە بۆ زەوییەكانی كازمی

ناس کورد- 

راوێژكارێكی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرایكرد لە ماوەی هەفتەیەكدا 9 ملیۆن كەس چوونەتە ناو سیستمی پڕكردنەوەی فۆرم بۆ وەرگرتنی ئەو زەوییانەی مستەفا كازمی بڕیاریداوە دابەشی بكات و لەو ژمارەیەش دوو ملیۆن و نیو قۆناغەكانی پڕكردنەوەی فۆرمەكەیان تەواو كردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەباح عەبدولەتیف، ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی فەرمی عێراقی (30 تەمموزی 2021) كە "ناس كورد" بینیویەتی، دەڵێت: عێراق پێویستی بە 3 ملیۆن یەكەی نیشتەجێبوون هەیە، لە ئێستاشدا دەستپێشخەرییەكەی سەرۆك وەزیران بەشی 550 هەزار پارچە زەوی دەكات وەك هەوڵێك بۆ كەمكردنەوەی شوێنەواری قەیرانەكە. 

 

بەگوێرەی رێككارەكان دابەشكردنی زەوی بەپێی خاڵە و مەرجەكەی ئەوەیە داواكار پێشتر سوودمەندنەبووبێت لەزەوی، ئەوانەشی زەوییان بەردەكەوێت دەتوانن پێشینەی بێ سوو وەرگرن بۆ دروستكردنی خانوو لەسەری كە تا 75 ملیۆن دینار دەڕوات و ماوەی بژاردنەكەشی 20 ساڵە.