گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشدارییەك لەتەندروستییەوە: سكچوون و ڕشانەوە زۆر زیاد دەكات

2021.07.30 - 11:55
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارییەك لەتەندروستییەوە: سكچوون و ڕشانەوە زۆر زیاد دەكات

ناس کورد-

تەندروستیی سلێمانی هۆشداری دەدات لەوەی بە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمی  سكچوون و ڕشانەوە زۆر زیاد دەكات و لەوبارەیەوە چەند ڕێنماییەکی پزیشکێکی بڵاوکردووەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی (هەینی 30ی تەموزی 2021) هۆشدارییەکی د.پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت، "لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرمادا سکچوون و ڕشانەوە زۆر زیاد ئەکات لەناو منداڵاندا ئەویش بەهۆی کاریگەری بەرزی پلەی گەرمایە  کە لەوانەیە بەهۆی پیسبوونی سەرچاوەی ئاو و خراپ هەڵگرتنی خۆراک لەناو پلەی گەرمی بەرزداو گەشەکردنی هەندێک بەکتریا لەو پلە گەرمیەدا لەگەڵ ووشک بوونەوەی منداڵ لە پلەی گەرمی بەرزداو کەمتر بەرگەگرتنی سکچوون و ڕشانەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هۆکارەکانی سکچوون و ڕشانەوە زۆرن بۆیە لەخۆتانەوە چارەسەر بەکارمەهێنن، چونکە چارەسەرەکانیشیان جیاوازن," 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "لەوانەیە هۆکارەکە ڤایرۆس یان بەکتریا یان پاڕاسایت یان خواردنی شیرینی یان هەستیاری بە پڕۆتین،یان نەخۆشی گەنم و جۆ یان ژەهراوی بوون یان هەستیاری بەجۆرە خواردنێک یان کۆڕۆنا یان چەندین هۆکاری تر بێت." 

 

بەوتەی ئەو پزیشکە، بۆ ڕێگەگرتن لە تووشبوون بە سکچوون و ڕشانەوە باشترە ئەم هەنگاوانە بنێیت:-

 

١-هەموو ئاوێک بکوڵێنە انجا ساردی بکەرەو بۆ خواردنەوە بەکاری بهێنە.

 

٢-خواردن لەناو سەلاجە هەڵبگرە.

 

٣-سەورزە میوە پێش خواردنی جوان بشۆرەوە.

 

٤-زوو زوو دەستی منداڵەکەت بشۆ بەتایبەت دوای تەوالێت کردن.

 

٥-پاک و خاوێنی تەوالێت و حەمام زۆر گرنگە.

 

٦-بەکارنەهێنانی خاولی و پەرداخ و کەوچکی یەکتر.

 

٧-دوورکەوتنەوە لەخواردنی دەرەوە بەتایبەت ئەوانەی سەر عەرەبانەکان.

 

٨-باش کوڵاندنی گۆشت و خواردنەکان.