ناس کورد-
بەیانی ئەمڕۆ هەینی به‌له‌مێك به 13 كۆچبه‌ره‌وه له ده‌ریای ئیجه ژێر ئاو كه‌وت و تائێستا 10 كۆچبه‌ریان ڕزگار كراون، بەڵام سێ كۆچبه‌ری دیكه‌یان نادیارن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ماڵپەڕی "پشتی-نیوز"ی تایبەت بە کاروباری کۆچبەران (هەینی 30ی تەموزی 2021) بلاویکردووەتەوە، "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، به‌له‌مێك به 13 كۆچبه‌ره‌وه له كه‌نار ئاوه‌كانی توركیا به‌ڕێ كه‌وت به‌ره‌و دورگه‌ی لێسڤۆسی یۆنان، بەڵام به‌هۆكارێكی نادیار له سنوری نێوان ئاوی یۆنان و توركیا، بەلەمەکە و كۆچبه‌ره‌كان ژێر ئاوكه‌وتن."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هێزی ده‌ریاوانی یۆنان توانی 10 كۆچبه‌ر ڕزگار بكات و 3 كه‌سی دیكه‌یش تا ئێستا نادیارن." بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ناسنامەی کۆچبەرەکان بکات.
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی هێزی ده‌ریاوانیی یۆنان بەو ماڵپەڕەی ڕاگەیاندووە، " دوو یه‌ختی هێزی ده‌ریاوانی یۆنان و هه‌لیكۆپتێر و باخیره‌یه‌كمان له شوێنی ڕووداوه‌كه‌ن و به‌دواداچوون ده‌كه‌ن بۆ 3 كۆچبه‌ره‌كه‌ی دیكه."
ئەوەش لەکاتێکدایە، هەفتەی ڕابردووش بەلەمێکی دیکە بە 45 کۆچبەرەوە ژێرئاو کەوت کە زۆرینەی سەرنشینەکانی کورد بوون و تائیستا چارەنوسی حەوت کەسیان نادیارە.