گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆکارەکەی بزانە

تۆیوتا بەرهەمهێنانی لاندكرۆزەر و كۆرۆلای ڕاگرت

2021.07.30 - 10:02
App store icon Play store icon Play store icon
تۆیوتا بەرهەمهێنانی لاندكرۆزەر و كۆرۆلای ڕاگرت

ناس کورد- 

كۆمپانیای تۆیوتای یابانی بریاریدا سێ هێڵی بەرهەمهێنانی ئوتومبیلەكانی ڕابگرێت بەهۆی وەستانی رێگاكانی هاوردەكردن لە سایەی دووبارە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئاسیا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسەكان كە "ناس كورد" بینیونی (30 تەمموزی 2021) ڕاگرتنی بەرهەمهێنان لەلایەن تۆیوتاوە ئەو بەشانەی گرتووەتەوە كە ئۆتومبیلی لاندكرۆزەر و كۆرۆلا (بیكاشۆ) بەرهەمدەهێنن چونكە نوقسانی لە پارچەی ئەم ئوتومبیلانەدا دروست بووە بەتایبەت سیستمی ئەلەكترۆنی و كارەبا.

 

وڵاتی ئاساییەكان لە ئێستادا كێشەی بڵاوبوونەوەی نەوەی "دەلتا" ی كۆرۆنایان هەیە كە زۆر بەخێرایی تەشەنەی كردووە بۆ وڵاتانی كیشوەرەكە، ئەمەش كێشەی بۆ بەرهەمهێنانی ئوتومبیل دروستكردووە لە یابان.