ناس کورد-
شەوی ڕابردوو ڕێوڕەسمی هەڵبژاردنی شاجوانی عێراق لە بەغدای پایتەخت بەڕێوەچوو و تیایدا ماریا فەرهاد کە کچێکی خەڵکی پارێزگای نەینەوایە نازناوەکەی پێدرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پێشبڕکێکە بە بەشداری 17 کچ بەڕێوەچوو کە حەوتیان کورد بوون و سەرۆکی لیژنەکەش هەڵکەوت زاهیر، ئاوەزدانەری کورد بوو.
لە پێشبڕکێکەدا، ماریا فەرهادی خەڵکی پارێزگای نەینەوا نازناوی شاجوانی عێراقی بۆ ساڵی 2021 پێدرا و بووە براوەی پێشبڕکێکە، هەروەها هەریەک لە سیما جاف و زینە یوسف بوونە هاوەڵی یەکەم و دووەمی شاجوان.