گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

پیاوێك لەكاتی شەڕ لەگەڵ هاوسەرەكەی بە جەڵتەی دڵ مرد

2021.07.29 - 23:44
App store icon Play store icon Play store icon
پیاوێك لەكاتی شەڕ لەگەڵ هاوسەرەكەی بە جەڵتەی دڵ مرد

 ناس کورد-

كرێكارێكی خەڵكی شاری كەفرولشێخی میسر لەكاتی ڕاوەدونانی هاوسەرەكەی پاش دەمەقاڵەیەكی زۆری نێوانیان جەڵتە لێیدا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتی میدیاكانی میسر كە "ناس كورد" بینیویەتی، ئەمرۆ (29 تەمموزی 2021) دەزگای ئاسایشی شاری قەلیوبییە ئاگاداركراوەتە لەحاڵەتێكی مردن كە لەناو شەڕ و دەمەقاڵەی دوو هاوسەر ڕوویداوە و لەكاتێكدا بووە پیاوەكە بەدوای هاوسەرەكەیدا ڕایكردووە لە كۆڵان.

 

بەگوێرەی لێكۆڵینەوە بەراییەكان هۆكاری ناكۆكییەكە خێزانییە، لەكاتی ڕاوەدونانی ژنەكە لە كۆڵان مێردەكەی كەوتووە و دەستبەجێ بەدیارچاوی دراوسێكانەوە گیانی لەدەستداوە.