گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

تەندروستیى جیهانى دەستپێکردنی شەپۆلى چوارەمى کۆرۆنای لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست ڕاگەیاند

2021.07.29 - 23:10
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیى جیهانى دەستپێکردنی شەپۆلى چوارەمى کۆرۆنای لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست ڕاگەیاند

ناس کورد- 

سندوقى Gimbe ئيتاڵى ئاشکراکرد، گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەى کە شەپۆلى چوارەمى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە ئیتاڵیان دەستى پێکردووە، ڕێکخراوى تەندروستى جیهانیش ئەوەى ئاشکرای کرد، شەپۆلى چوارەمى پەتاکە لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستیش دەرکەوتووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سندوقى Gimbe ئيتاڵى کە چاودێرى وردى بارودۆخى پەتاى کۆرۆنا دەکات (29ى تەموزى 2021) بڵاویکردووەتەوە، لە نێوان 21 بۆ 27ى تەموز لە ئیتاڵیا زیادبوونێکى ئاشکرا بە ژمارەى گیان لەدەستدان بە پەتاى کۆرۆنا تۆمار کراوە، ئەوەش بەهۆى زیادبوونى ژمارەى توشبووانەوە.

 

ڕونیشکراوەتەوە، پێش ئەوەى بۆ ماوەى 15 هەفتە ژمارەیەکان بەردەوام لە پاشەکشەدا بوون، بەڵام تەنها هەفتەى پێشوو 64% ژمارەى توشبووان زیادى کردووە و لە 19 هەزار و 390 توشبووەوە بووەتە 31 هەزار و 963 توشبوو.

 

سنودقەکە ئەوەشى ئاشکرا کردووە، هەروەها ژمارەى ئەوانەى پێویستیان بە چاودێرى وردە 14.5% زیادیان کردووە.

 

لەلایەکى ترەوە ئەحمەد مونزرى، بەڕێوەبەرى نوسینگەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى ئاشکرای کردووە، بەهۆى نەوەى دەلتاى کۆرناوە ژمارەى توشبووان و گیان لەدەستدان لە چەندین ناوچەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست زۆر زیادى کردووە، ئەوەش نیشانەى دەرکەوتنى شەپۆلى چوارەمى پەتاکەیە.

 

مونزرى جەختى لەوەش کردووەتەوە، ڕێژەى توشبووان لەناوچەکە لەچاو مانگى پێشتردا 55% بەرز بووەتەوە و ڕێژەى گیان لەدەستدانیش 15%.