ناس کورد-
کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردەکان ئەو کەسانە ئاگادار دەکاتەوە بەنیازن وەک کارمەند لە ڕۆژی دەنگدان کار بکەن تەنها ماوەی دوو ڕۆژ ماوە و پێویستە پەلە بکەن لە ناو تۆمارکردن و گەڕانەوەی فۆڕم.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا نوسینگەی سلێمانیی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق (پێنجشەممە 29ی تەموزی 2021) ڕایگەیاند، " سەرجەم ئەو ئارەزوومەندانەی کە فۆڕمیان پڕکردووەتەوە یاخود بەنیازن فۆم پڕبکەنەوە بە مەبەستی کارکردن وەک کارمەندی رۆژی دەنگدان، تەنها ماوەی دوو رۆژ ماوە بۆ گەڕاندنەوەی فۆڕم و بەڵگەنامە هاوپێچەکان بۆ ناوەندی تۆمارکردن."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " کات تەواو دەبێت، پەلە بکەو فۆڕمەکەت بگەڕێنەوە بۆ ناوەندی تۆمارکردنەکەت."
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، "رۆژانی هەینی و شەممە سەرجەم ناوەندەکانی تۆمارکردن کراوە دەبن."
لینکی تایبەتی پڕکردنەوەی فۆڕم: کلیک لێرە بکە