گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێنەرێکی کورد: بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق دەستوەردانەکان زیاتر دەبن

2021.07.29 - 22:38
App store icon Play store icon Play store icon
نوێنەرێکی کورد: بە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق دەستوەردانەکان زیاتر دەبن

ناس کورد-

ئەندامێکی لیژنەى ئاسایش و بەرگرى لە پەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، عێراق هێشتا پێویستى بە ئەمریکا هەیە و مەترسى تیرۆر بەردەوامى هەیە، دەشڵێت، داواکاریی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا داواکارییەکی عێراقییە، بەڵام کوردیش بەشێکە لە عێراق و ڕێزی لێدەگرێت. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەرێم کەمال ئاغا، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەگری پەرلەمانی عێراق لەسەر فراکسیۆنی یەکێتی (پێنجشەممە 29 ى تەموزى2021) بە "دەنگى ئەمریکا"ى ڕاگەیاندووە، " منیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌م كه‌ عێراق خۆی بتوانێت له‌سه‌ر قاچی خۆی بوه‌ستێت و ڕێگری بكات، بەڵام گومان له‌وه‌ نییه‌ دوای كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ته‌داخولكردنی ئه‌جێندای هه‌رێمایه‌تی له‌سه‌ر خاكی عێراق، له‌سه‌ر كاروباری عێراق ، له‌سه‌ر داهاتووی عێراق زیاتر ده‌بێت".

 

ئاماژەى بەوەش کردووە، عێراق توانای نیە بەهێز ڕووبەڕووی پێشێلکاری سەروەرییەکەی ببێتەوە، بەڵام دەبێت لەدوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە کۆمکاری وڵاتانی عەرەب و ئەنجومەنی ئاسایش کەیسی پێشێلکردنی سەروەرییەکەی بجوڵێنێت. 

 

سەبارەت بە هەڵوێستی کورد لەو پرسەدا، ئەو پەرلەمانتارەی یەکێتی دەڵڵێت، " کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا داواكارییه‌كی عێراقیه‌ ئێمه‌ش كه‌ به‌شێكین له‌ عێراق وه‌كو هه‌رێمی كوردستان ڕێزی لێدەگرین، بەڵام عێراق لەو بڕیار و داواکارییە پەلەی کرد. "

 

ئاماژەى بەوەش کردووە، " عێراق ده‌بێت هه‌وڵ بدات توشی بۆشاییه‌كی ئه‌منی گه‌وره‌ نه‌بێت له‌كشانه‌وه‌ی به‌تایبه‌تی هێزه‌ شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكا "